پرۆسەی تێکەڵکردنی هێزەکانمان لەناو وەزارەتی بەرگری سووریا دەستی پێکردووە

فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات (SDF)، لە کاتی قسەکردن بۆ فەرماندە عەرەبەکان چەند زانیارییەکای سەبارەت بە ڕێککەوتنیان لەگەڵ حکوومەتی کاتی سووریا ئاشکرا کرد.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هەسەدە ڕایگەیاند: "دوای ڕێککەوتن پێویست بوو هێزەکان بکشێنەوە، هێزەکانمان تێکەڵی وەزارەتی بەرگریی سووریا دەبن و ئێستا خەریکی تێکەڵکردنیانین، سەرجەم ئەندامانی ئاسایش و سەرکردەکانیان دەگوازرێنەوە بۆ سەر وەزارەتی ناوخۆ و هیچ کەسێک لە دەرەوە نایەت بۆ پاراستنی ئاسایش".

فەرماندەی گشتی هەسەدە ئەوەشی وت: "لیژنەیەکمان پێکهێناوە و سبەی دەستبەکار دەبێت بۆ کردنەوەی ڕێگاکان، تەواوکردنی پرۆسەی ئاڵوگۆڕی دیلەکان و ئاشکراکردنی چارەنووسی بێسەروشوێنەکان، پێویستە لە ماوەی هەفتەیەکدا کارەکانی تەواو بکات".

مەزڵووم عەبدی ئەوەشی خستەڕوو کە: "کێشەیەک لە دامەزراندنی یاریدەدەری وەزیری بەرگری لە دیمەشقدا دروست بووە و ئێستا کار دەکەین بۆ ئەوەی بە شێوەیەکی فەرمی پڕکردنەوەی ئەو پۆستە ڕابگەیەنین".

هەروەها فەرەماندەی گشتی هەسەدە لە بارەی ئازادکردنی زیندانییەکانەوە وتی "بەڵێنتان پێدەدەم کە لێبووردنی گشتی دەردەچێت بۆ زیندانەکان (چۆڵ بکرێن)".

مەزڵووم عەبدی دەشڵێت: "هێزەکانی سەر سنوور لە ڕۆڵەکانی ناوچەکە دەبن، وەک کۆبانێ، دێریک، تەل تەمەر و ناوچەکانی دیکە، فەرمانبەرانی سەر سنوور وەک خۆیان دەمێننەوە، بەڵام لیژنەیەک لە دیمەشقی پایتەختەوە بۆیان زیاد دەکرێت".

News ID 226877

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha