بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ناوه‌ندی راگه‌یاندنی هێزه‌کانی سووریای دیموکرات (SDF) له راگه‌یه‌ندراوێکدا وتی: فه‌رمانده‌یی گشتی هێزه‌کانمان پێشوازی له وه‌فدێکی وه‌زاره‌تی به‌رگریی حکوومه‌تی سووریا کرد له چوارچێوه‌ی ته‌واوکردنی جێبه‌جێکردنی بڕگه‌کانی رێککه‌وتنه‌که‌ی ۲۹ی کانونی دوه‌م و پڕۆسه‌ی تێکه‌ڵکردنی کردنی هێزه‌کان.
ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕوو، هێشتا گفتوگۆکان له‌مباره‌یه‌وه به‌رده‌وامن.
پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆش ئاژانسی ره‌سمی هه‌واڵی سووریا، له زاری وه‌زاره‌تی به‌رگریی وڵاته‌که‌وه بڵاویکرده‌وه، وه‌فدێکی وه‌زاره‌ته‌که ده‌چێته حه‌سه‌که بۆ ئه‌نجامدانی گفتوگۆ له‌گه‌ڵ هه‌سه‌ده.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، وه‌فده‌که تاوتوێی رێکاره‌کانی په‌یوه‌ست به تێکه‌ڵکردنی هێزه‌کانی هه‌سه‌ده به دامه‌زراوه سه‌ربازییه‌کانی سوریا ده‌کات، ئه‌وه‌ش له‌چوارچێوه‌ی جێبه‌جێکردنی رێککه‌وتنی نێوان حکومه‌تی سوریا و هه‌سه‌ده‌دا.
Your Comment