لە چوارچێوەی ڕێككەوتنی  هەسەدە و دیمەشقدا ۱۰۰ گەریلای PKK لە سووریاوە گەڕاونەتەوە قەندیل

لە چوارچێوەی رێككەوتنی  هەسەدە و دیمەشقدا لانیکەم  ۱۰۰ گەریلای PKK لە سووریاوە گەڕاونەتەوە بۆ قەندیل ئەمەش توركیای دڵخۆش كردووە و ڕۆڵی هەبووە لە نەرمكردنی هەڵوێستیان لەبارەی پێكهێنانی لیوا كوردییەكان لە سووریا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ماڵپەڕی "ئەلمۆنیتۆر"ی ئەمریكی، لەزاری سێ سەرچاوەی ئاگادارەوە، ڕاگەیاندووە، لانیکەم ۱۰۰ گەریلاى پارتی کرێکارانی کوردستان كە خەڵكی سووریا نین،  لە سووریاوە گەڕاونەتەوە بەرەو بنکەی سەرەکی ئەو حزبە لە چیای قەندیل لەسەر سنووری عێراق و ئێران.

منڵپەڕە ئەمریکییەکە ئاشکراشی دەکات ڕۆیشتنی ئەو گەریلایانە بە ئاسانکاری دەسەڵاتدارانی کوردی عێراق بووە لە چوارچێوەی ڕێککەوتنێکی یەکگرتن بە نێوەندگیری ئەمریکا کە لە ٣٠ی كانونی دووەمدا لە نێوان هێزەکانی سووریای دیموکرات و حکوومەتی کاتیی سووریا واژۆ کرا.
ئەو سەرچاوانە بە ئەلمۆنیتەریان راگەیاندووە، گواستنەوەی ئەو ئەندامانەی پەکەکە كە هاوڵاتیی سووریا نین بۆ کوردستانی عێراق دوای کۆبوونەوەیەکی ۲۲ی مانگی ڕابردوو بووە لە نێوان نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی كوردستانی عێراق و مەزڵووم کۆبانی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سوورياى ديموكرات بووە. 
بارزانی کە ڕۆڵی گرنگی بینی لە لێكنزیكردنەوەی لایەنە پەیوەندیدارەكان، بۆ کۆبانی روونکردووەتەوە، ئەم هەنگاوە بۆ دروستکردنی متمانە زۆر گرنگ دەبێت، کە کۆبانی لەسەری رازی بوو.
سەرچاوەیەک رایگەیاند، هاکان فیدان وەزیری دەرەوەی تورکیا و ئیبراهیم کاڵن، بەرپرسی هەواڵگری تورکیا خۆشحاڵی زۆریان دەربڕیوە كاتێک هەواڵی  ڕەزامەندیی مەزڵووم کۆبانێیان پێگەیشتووە، کە پێدەچێت بەشداربووبێت لە نەرمکردنی هەڵوێستی تورکیا سەبارەت بە پێکهێنانی چوار لیوای هێزەکانی سوریای دیموکرات .
تا ئێستا ژمارەی وردی گەریلاكانی پەکەکە کە لە سووریان ڕوون نییە، بەڵام گواستنەوەیان بەردەوامە، بەگوێرەی ئەو سەرچاوانە، کە وردەکاری زیاتریان نەخستووەتەڕوو.
عەبدی و چەند سەرکردەیەکی دیکەی کوردی سووریا کە حوکمڕانی باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا دەکەن، پێگەی کاریگەریان لە ناو پەکەکەدا هەبووە، پێش گەڕانەوەیان بۆ سووریا لە سەرەتای شەڕی ناوخۆ لە ساڵی ۲۰۱۱ بۆ ڕێکخستنی هێزی بەرگری کورد و پاراستنی دانیشتوانی مەدەنی کورد.
ئیلهام ئەحمەد لەو کاتەوەی کە ئەنقەرە لە بەهاری ۲۰۲۴ هەوڵەکانی بۆ گەیشتن بە رێککەوتنی هەمیشەیی لەگەڵ کورد دەستپێکرد، چاوی بە بەرپرسانی هەواڵگری تورکیا كەوتووە. ئەم هەوڵانە گفتوگۆی ڕاستەوخۆشی لەگەڵ ئۆجەلان بۆ یەکەمجار لەخۆگرت، كە چاوەڕوان دەکرا ئۆجەلان نەک هەر پەکەکە هەڵبوەشێنێتەوە، بەڵکوو هەژمونی خۆی بەسەر هێزەکانی سووریای دیموکراتيش بەكاربهێنێت بۆ ئەوەی هانیان بدات خۆیان هەڵبوەشێننەوە، بەڵام ئۆجەلان هیچ داوایەكی لەوشێوەیەی لە هێزەکانی سووریای دیموكرات نەكرد.

News ID 226852

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha