ڕێککەوتنی بەغدا و هەولێر
-
باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق:
پێویستە ڕێككه‌وتنی سێ لایه‌نه‌ی هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی هه‌رێم به‌رده‌وام بێت
هه‌ڵسوڕێنه‌ری كاروباری باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له عێراق ڕایگەیاند، ده‌یانه‌وێت ڕێككه‌وتنی سێ لایه‌نه‌ی هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی هه‌رێم به‌رده‌وام و درێژخایه‌ن بێت".
-
مالیکی و مەسروور بارزانی:
پێویستە کێشەی نێوان هەولێر و بەغدا لەسەر بنەمای دەستوور چارەسەر بکرێت
سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا كۆ بوونه‌وه جه‌ختیان له‌سه‌ر گرنگیی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵ لەسەر بنەمای دەستوور و ڕێککەوتنەکان كرده‌وه.
-
سوودانی: کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و بەغداد سیاسی نین
سەرۆک وەزیرانی عێراق دەڵێت: هەنگاوی گەورەیان لەگەڵ هەرێمی کوردستان بڕیوە و لێکتێگەیشتنی باشیش لەنێوان هەردوولا هەیە.
-
قوباد تاڵه‌بانی:
کێشەکانی هەرێم و بەغدا بە پینەوپەڕۆ چارەسەر ناکرێن
سەرپەرشتیاری بازنەی هەولێری یەكێتی، ڕایگه‌یاند: پێش دوو ساڵ وتم کێشەکانی هەرێم و بەغدا بە پینەوپەڕۆ چارەسەر ناکرێن، ئێستاش یەکێتی پێیوایە لە جیاتی پینەوپەڕۆ پێویستە کۆی پەیوەندییەکانی هەرێم و بەغدا لە چوارچێوەی نەشتەرگەرییەکی گەورەدا چارەسەر بکرێن،
-
تاڵەبانی و لەتیف ڕەشید جەخت لە بەردەوامیی گفتوگۆی نێوان هەولێر و بەغداد دەکەنەوە
بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و لەتیف جەمال ڕەشید، سەرۆک کۆماری عێراق لە بەغداد کۆ بوونەوە.
-
بافڵ تاڵەبانی و نووری مالیکی:
پێویستە به‌غدا و هه‌رێم پابه‌ندی ڕێكه‌وتنی نەوتی بن
سەرۆکی یەکێتیی و نووری مالیکی، سەرۆکی ھاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا کۆ بوونەوە و پرسی ڕێککەوتنی نەوتی هەرێمی کوردستان و عێراقیان تاوتوێ کرد و جەخت لە پابەندبوونی هەردوولا بە رێککەوتنەکەوە کرایەوە.
-
به‌غدا قه‌رزی کۆمپانیا نەوتییەکان که لای حکوومه‌تی هه‌رێم ماون ناگرێته ئه‌ستۆ
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی کۆمپانیای سۆمۆ رایگه‌یاند، رێککه‌وتنه سێقۆڵییه‌که ئه‌وه لهخۆگرناگرێت که به‌غدا ئه‌و قه‌رزانه‌ی کۆمپانیاکان له ئه‌ستۆ بگرێت که لای حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستانن.
-
رێککەوتنەکە نەوتییەکەی هەولێر و بەغدا بە شێوەیەکی ئۆتۆماتیکی تا کۆتایی ۲۰۲۵ درێژ دەکرێتەوە
ئەو رێککەوتنە سێقۆڵییەی لە نێوان حکوومەتی هەرێمی کوردستان، عێراق و کۆمپانیاکانی نەوت کراوە، کۆپییەکی بڵاو کراوەتەوە کە لە ۲۰ خاڵ پێکدێت.
-
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا:
لە ڕێککەوتنی کردنەوەی بۆری نەوتی عێراق-تورکیا هاوکار بووین
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند لە رێککەوتنی کردنەوەی بۆری نەوتی عێراق-تورکیا، کە بووەتە هۆی دووبارە هەناردەکردنەوەی نەوتی خاو لە ڕێگەی هەرێمی کوردستانەوە، وڵاتەکەی بەشدار بووە.
-
پەیوەندی تەلەفۆنیی سوودانی لەگەڵ بەرپرسانی باڵای هەرێم
نووسینگەی محەمەد شیاع سوودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق بڵاوی کردەوە سەرۆک وەزیرانی پاش دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ مەسعوود بارزانی و مەسروور بارزانی و نێچیرڤان بارزانی و بافڵ تاڵەبانی پەیوەندی تەلەفۆی ئەنجام داوە.
-
پێشوازیی فەڕەنسا و بەریتانیا لە ڕێككەوتنی نێوان هەولێر و بەغدا
هەریەک لە باڵیۆزخانەی بەریتانیا و فەڕەنسا پێشوازی لە ڕێککەوتنی بەغدا و هەولێر دەکەن و بە خاڵێکی گرنگ وەسفی دەکەن.
-
قوباد تاڵەبانی: ڕێککەوتنەکەی نەوتی بەغدا و هەولێر دەستکەوتێکی گەورەیە
جێگری سەرۆکی حکوومەتی هەرێم، ڕایگەیاند: "رێککەوتنی هەرێم و بەغدا لەسەر پرسی هەناردەکردنەوەی نەوت، دەستکەوتێکی گەورەیە بۆ خەڵکی کوردستان و عێراق".
-
بافڵ تاڵەبانی: ڕێککەوتن لەگەڵ بەغدا بەرهەمی پشوودرێژیی خەڵک بوو
بافڵ تاڵه‌بانی سه‌رۆکی یه‌کێتیی لە پەیامێکدا وێڕای پێشوازی کردن لە ڕێکەوتنی نێوان هەرێم و بەغدا ڕایگەیاند "پیرۆزبایی له کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی کوردستان ده‌که‌م و سوپاسیان ده‌که‌م بۆ پشوودرێژییان".
-
ئەمریکا پێشوازی لە ڕێککەوتنی هەناردە کردنەوەی نەوتی هەرێم دەکات
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان هاوبەشیی ئابووریی ئەمریکا و عێراق "بەهێزتر دەکات".
-
گەیشتینە ڕێککەوتنێکی مێژوویی بۆ هەناردە کردنەوەی نەوتی هەزێمی کوردستان
سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕێكکه‌وتنی نه‌وتی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان ڕاگه‌یاند و ده‌شڵێت: "ئه‌مه ئه‌م دەستکەوتێکه کە 18 ساڵ چاوەڕێی بووین".
-
مەسعوود بارزانی بۆ جۆشوا هاریس:
دەسەڵاتدارانی عێراق پابەندی دەستوور و ڕێککەوتنەکان نەبوون
مەسعوود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە میانەی پێشوازی لە هەڵسوڕێنەری باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق ڕایگەیاند، دەسەڵاتدارانی عێراق پابەندی دەستور و رێککەوتنەکان نەبوون، ئەوەش سەرچاوەی گرفتەکانە.
-
بڕیارده‌ری ڕه‌وتی هه‌ڵوێست:
ڕێکه‌وتنه‌که‌ی نێوان و هەولێر و بەغدا و کۆمپانیا نەوتییەکان بۆماوه‌ی سێ مانگه
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح ڕایگه‌یاند ئه‌و رێکه‌وتنه سێقۆڵیه‌ی له‌نێوان هه‌ردوو حکوومه‌تی هه‌رێم و عێراق و کۆمپانیاکانی نه‌وت کراوه بۆ ماوه‌ی سێ مانگه.
-
کۆمپانیای DNOی نەرویجی پێشوازی لە ڕێککەوتنی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان دەکات
کۆمپانیای نەوت و غازی نەرویجی (DNO)، پێشوازی لە ڕێککەوتنی نێوان حکوومەتی عێراق، حکوومەتی کوردستان و ژمارەیەک کۆمپانیای نێودەوڵەتیی نەوت دەکات، بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان.
-
فوئاد حوسێن:
ڕێککەوتنی نەوتی کێشەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم چارەسەر دەکات
وەزیری دەرەوەی عێراق ڕایگەیاند: ''دوای ئەوەی ڕێككەوتنی سێقۆڵی لەبارەی پرسی نەوت واژوو كرا، ئیتر چاوەڕوانی چارەسەری كێشەی مووچەین".
-
ڕێێکەوتنی هەولێر و بەغدا نرخی جیهانیی نەوتی دابەزاند
ڕێککەوتنی نێوان هەرێمی کوردستان، عێراق و کۆمپانیاکانی نەوت بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان نرخی نەوتی دابەزاند.
-
ڕێککەوتنی هەولێر و بەغدا و کۆمپانیاکانی نەوت واژۆ کرا
ڕێككەوتنی سێقۆڵی نێوان هەولێر و بەغدا و کۆمپانیا نەوتییەکان واژۆ كرا و بەمزووانە هەناردەی نەوتی هەرێم دەستپێدەكاتەوە.
-
وتەبێژی حکوومەتی هەرێم:
ڕێککه‌وتنی سێقۆڵی نێوان هەرێم، بەغدا و کۆمپانیاکانی نەوت واژۆ دەکرێت
وتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەڵێت، ئەمڕۆ رێککه‌وتنی سێقۆڵی نێوان هەرێم، بەغدا و کۆمپانیاکانی نەوت واژۆ دەکرێت.
-
نەوەی نوێ:
تاکە ڕێگا بۆ کۆتاییهێنان بە قەیرانەکان، بەشداری کردن لە هەڵبژاردنە
جووڵانەوەی نەوەی نوێ رایگەیاند تاکە ڕێگای کۆتاییهێنان بە قەیرانەکان، بەشداری کردن لە هەڵبژاردنەکانی ڕۆژی ١١/١١ و دەنگدان بە نەوەی نوێیە.
-
سەرۆکی حکوومەتی هەرێم لەسەر داهاتە نەوتی و نانەوتییەکان زانیاری نوێ ئاشکرا دەکات
مه‌سروور بارزانی سه‌رۆک وه‌زیرانی هه‌رێمی کوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت لەگەڵ بەغدا "له‌سه‌ر داهاته نانه‌وتییه‌کان ته‌قریبه‌ن گه‌یشتوینه‌ته قۆناغی کۆتایی بۆ تێگه‌یشتن، له‌سه‌ر هه‌نارده‌کردنه‌وه‌ی نه‌وتیش، هه‌رێمی کوردستان هیچ کێشه‌یه‌کی نه‌ماوه، نه له‌گه‌ڵ کۆمپانیا به‌رهه‌مهێنه‌ره‌کان، نه له‌گه‌ڵ حکوومه‌تی فیدڕاڵی".
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی:
هەوڵ ئەدەین حکوومەتی نوێی هەرێم پێش هەڵبژاردنی عێراق پێکبهێنین
سەرۆکی یەکێتی ڕایگه‌یاند: "هەموو هەوڵەکانمان بەو ئاڕاستەیەن کە حکوومەتی نوێی هەرێمی کوردستان پێش هەڵبژاردنی عێراق پێکبهێنین".
-
بافڵ تاڵەبانی:
هیوادارم هیچ لەمپەرێک بۆ جێبەجێ کردنی ڕێكه‌وتننامه‌ی هه‌ولێر و به‌غدا دروست نەکرێت
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سه‌رۆكی یه‌كێتی، ڕایگه‌یاند، بە نوێنەرایەتیی خەڵکی کوردستان چونەته بەغدا و لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان گفتوگۆیان کرد بۆ گەیشتنە لێکتێگەیشتنێک بۆ ناردنی مووچە.