بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەمڕۆ دووشەممە ٢٢ـی ئەیلولی ٢٠٢٥ وەزارەتی نەوتی عێراق و وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و کۆمپانیاکانی بەرهەمێنەری نەوت، ڕێککەوتنی هەناردەکردنەوەی نەوتی کوردستانیان واژۆ كرد.
بە گوێرەی ڕێککەوتنەکە، هەرێمی کوردستان ڕۆژانە ۲۳۰ هەزار بەرمیل نەوت ڕادەستی کۆمپانیای سۆمۆ دەکات و ۵۰ هەزار بەرمیل بۆ پێداویستیی ناوخۆ بەکار دەهێنێت.
چاوەڕوان دەكرێت لەدوای واژۆكردنی رێككەوتنی سێقۆڵی سبەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق رێككەوتنەكە پەسەند بكات و دواتر بڕیاری ناردنی مووچە بدرێت.
Your Comment