دروشمی برایەتیی کورد و عەرەب دروشمێکی بێ ناوەڕۆکە

سکتێری گشتیی پارتی سۆسیالیستی دیموکراتی کوردستان ڕەخنە لەو دروشمە سیاسییانە دەگرێت کە باس لە برایەتی کورد و عەرەب دەکەن و ڕایگەیاند؛ ئەم جۆرە وتارانە تەنیا دروشمی بێ ناوەڕۆکن و لە واقیعدا بە کردەیی جێبەجێ نەکراون

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە وتارێکیدا لە سێیەمین دیداری گوڵەخانە، محەممەدی حاجی مەحموود، ڕایگەیاند: لە ساڵانی ڕابردوودا چەندین ڕێککەوتنی سیاسی هەولێر لەگەڵ بەغدا واژۆ کراون، بەڵام سەرجەمیان لەسەر حیسابی مافەکانی گەلی کورد بوون.

محەمەد حاجی مەحموود باسی لەوەشكرد؛ حکوومەتی ناوەندیی لە ماوەی ساڵی ۲۰۲۵دا، سێ مانگ مووچەی فەرمانبەرانی کەرتی گشتیی لە هەرێمی کوردستان دابین نەکردووە، ئەمەش وەک ئاماژەیەک بۆ بەردەوامی کێشە داراییەکان، وێڕای جەختکردنەوە لەسەر ئەوەی کە کێشەی سەرەکی لای بەغدایە کە نایەوێت گرفتەکانی لەگەڵ کورد چارەسەر بکات.

لە بەشێکی دیکەی وتارەکەیدا، سکرتێری پارتی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان باسی لە خۆڕاگری ئیرادەی گەلان کرد و وتی: "واقیع ئەوەی سەلماندووە کە فشارەکان ناتوانن ئیرادەی گەل بشکێنن، وەک چۆن سەرەڕای هەموو هەوڵەکان کەس نەیتوانیوە حەماس لەناو ببات، ئەمەش بەڵگەیە بۆ ئەوەی ستراتیژە سەربازی و سیاسییەکان لە سەپاندنی واقیعی زۆرەملێدا سنووردارن".

محەمەدی حاجی مەحموود، ڕەخنەی لەو دروشمە سیاسییانە گرت کە باس لە برایەتی کورد و عەرەب دەکەن و ڕایگەیاند؛ ئەم جۆرە وتارانە تەنیا دروشمی بێ ناوەڕۆکن و لە واقیعدا بە کردەیی جێبەجێ نەکراون، بۆیە داوای کرد خوێندنەوەیەکی واقیعیانە بۆ دیمەنی سیاسی عێراق بکرێت کە دوور بێت لە دروشمە بریقەدارەکان و ڕاستییەکان وەک خۆیان ببینرێن

News ID 226670

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha