بەپێی هەواڵی کوردپرێس، قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکوومەتی هەرێم دەڵێت: ڕێککەوتنەکە دەرگا دەکاتەوە لەسەر چارەسەرکردنی بنەڕەتی هەموو کێشە و ناکۆکییەکانی دیکەمان بەپێی دەستوور و لەڕێی گفتوگۆ و دانووستانی بەردەوامەوە".
ناوبراو ئاماژەی بەوەش کردەوە، لە دوای ئەم رێککەوتنە، هەوڵەکانیان چڕتر دەکەنەوە بۆ دابینکردن و گەرەنتیکردنی هەموو ماف و شایستە داراییەکانی خەڵکی کوردستان، چونکە دوای ساڵانێکی زۆر لە قەیران و ناکۆکی، ئێستا کاتی خزمەتگوزاری و ئاوەدانکردنەوەیە.
Your Comment