کورتەی هەواڵەکانی ۲۸ی پووشپەڕی ۱۴۰۵ی هەتاوی

کورتەی گرینگترین هەواڵەکانی ۲۸ی پووشپەڕی ۱۴۰۵ی هەتاوی لە ستۆدیۆی کوردپرێس پێشکەشتان دەکرێت.

بەڕێوەبەری کۆمەڵەی ئانکا:

قوتابخانەیەکی ئۆنلاینی زمانی کوردی بۆ هەمووان دادەمەزرێت

ئەمینە ئۆغوز، بەڕێوەبەری کۆمەڵەی زمان، کولتوور و هونەری ئانکا  باسی لە پلانی ئەم دامەزراوەیە کرد بۆ دەستپێکردنی قوتابخانەیەکی ئۆنلاینی فێرکردنی زمانی کوردی و وتی: «ئامانجمان ئەوەیە هەر تاکێکی کورد، لە هەر شوێنێکی ئەم جیهانەدا، بتوانێت فێری زمانی خۆی بێت. تا ئەو کاتەی زمانی کوردی دەبێتە زمانی فەرمیی خوێندن و پێگەیەکی یاسایی بەدەست دەهێنێت.

دەوڵەت باخچەلی:

تورکیا ژووری چاوەڕوانیی ئەورووپا نییە، مێزی بڕیاردانی ئەورووپایە

سەرۆکی پارتی بزووتنەوەی نەتەوەیی تورکیا ڕایگەیاند کە تورکیا چیتر ئەو وڵاتە نییە کە لە «ژووری چاوەڕوانی»ی یەکێتیی ئەورووپادا بهێڵرێتەوە، بەڵکوو دەبێت لە پێگەیەکدا بێت کە بڕیارە ستراتیژییەکانی ئەورووپا و جیهانی تێدا دەدرێت.

کۆبانی نابێتە قوربانیی سیاسەتەکانی تەعریب و بە کۆبانی دەمێنێتەوە

فەرحان حاجی عیسا، هاوسەرۆکی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەری شاری کۆبانی، هەوڵەکان بۆ گۆڕینی ناوی ئەم شارەی بە بەردەوامیی سیاسەتەکانی تەعریبی حکوومەتی بەعس زانی و جەختی کردەوە کە «کۆبانی بە کۆبانی دەمێنێتەوە.

هێرشەکانی سەر هەرێمی کوردستان پەرەسەندنێکی مەترسیدار و پێشێلکارییەکی زەقی سەروەریی عێراقە

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، هێرشە بێ پاساوەکان بۆ سەر هەرێم شەرمەزار دەکەین؛ هاوکات سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستانیش دەڵێت، "به‌ئامانجگرتنی هه‌رێمی کوردستان، پەرەسەندنێکی مەترسیدار و پێشێلکارییەکی زەقی سەروەریی عێراقە.

News ID 227591

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha