کورتەی هەواڵەکانی ۲۸ی جۆزەردانی ۱۴۰۵ی هەتاوی

کورتەی گرینگترین هەواڵەکانی ۲۸ی جۆزەردانی ۱۴۰۵ی هەتاوی لە ستۆدیۆی کوردپرێس پێشکەشتان دەکرێت.

فەرماندەی YPJ:
بەبێ بەشداریی ژنان، سووریا ناگاتە ئارامی و سەقامگیری

ڕۆهلات عەفرین دڵێت کە بوونی سوپای ژن لە کوردستانی سووریا متمانەیەکی زۆری بە ژنانی جیهان بەخشیوە و  "لە سەدەی ٢١دا ئەگەر بوونی ژنان لە سوپادا دانی پێدانەنرێت، بۆ ئارامی سووریا هیچ سەرکەوتنێک بەدی نایەت.

هێمن هەورامی:
پێدانی وەزارەتی ناوخۆ بە یەکێتی ئەسڵ و ئەساسی نییە

هێمن هەورامی، ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان دەڵێت، دەنگۆی ئەوەی پارتی دیموکراتی کوردستان رازیبووە وەزارەتی ناوخۆ بدات بە یەکێتی نیشتمانی کوردستان، ئەسڵ و ئەساسی نییە.

بارزانی، عەبدی و باراک داهاتووی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەریان تاوتوێ کرد
مەزڵووم عەبدی ڕایگەیاند: لە شاری هەولێر لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و تۆم باراک، نێردەی تایبەتی دۆناڵد ترەمپ بۆ کاروباری عێراق و سووریا کۆ بووەتەوە، پرسی تێکەڵکردنی هێزەکان و دامەزراوەکانی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەریان لە حکومەتی داهاتووی سووریادا تاوتوێ کردووە.

تۆم باراک پەیامێکی لەبارەی کۆبوونەوە لەگەڵ سەرکردەکانی کورد بڵاو کردەوە
نێردەی سەرۆکی ئەمریکا بۆ کاروباری سووریا و عێراق لەگەڵ بەرپرسانی باڵای هەریمی کوردستان کۆ بووەوە و دواتر رایگەیاند، هاوڕا بوون لە پشتگیریکردنی عێراقێکی خاوەن سەروەری و خۆشگوزەران، ئاماژە بەوەش دەکات، "یەکدەنگین لەسەر دیدگەی  دۆناڵد ترەمپ بۆ رۆژهەڵاتێکی نێوەڕاستی نوێ.

News ID 227371

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha