هەڵبژاردن
-
دادگای فیدراڵی عێراق بڕیار لەسەر یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی کوردستان دەدات
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- جێگری پێشووی سەرۆکی ئەنجومەنی کۆمسیارانی ههرێمی كوردستان ڕایگهیاند، کۆمسیۆنی باڵای فیدڕاڵی عێراق بڕیاری داوە، کار بەیاسای حزبەکانی هەرێمی کوردستان و یاسای حزبەکانی فیدڕاڵی ژمارە ۳۶ی ساڵی ۲۰۱۵ بکات.
-
ئەندامێکی شاندی دانوستانکاری پارتی:
دادگای فیدراڵی عێراق دەیەوێت بڕیارێک دەربکات نەبێتە هۆی پەکخستنی هەڵبژاردن لە هەرێمی کوردستان
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەندامێکی شاندی دانوستانکاری پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ گفتوگۆ کردن لەسەر یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لەگەڵ لایەنەکان، ڕایگەیاند: دادگای فیدراڵی عێراق پەلە ناکات لەسەر یەکلایی کردنەوەی ئەو سکاڵایەی یەکێتی لەسەر یاسای هەڵبژاردن تۆماری کردووە، چوونکە نایەوێت بڕیارەکەی ببێتە هۆی پەکخستنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان.
-
ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق:
پێویستە تەمەنی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق درێژ بکرێتەوە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، گەر تەمەنی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق درێژ نەکرێتەوە ئەوا ناتوانێ پڕۆسەی جیاکردنەوە و وردبینی و یەکلاییکردنەوەی سکاڵاکان و پەسەندکردنی ئەنجامی کۆتایی بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق ئەنجام بدات.
-
نەوەی نوێ داوا لە نەتەوەیەکگرتووەکان دەکات ڕۆڵی باشتر ببینێت بۆ چاودێری هەڵبژاردنەکانی هەرێم
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان -نوێنەری نەتەوەیەکگرتووەکان، سەردانی شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جووڵانەوەی نەوەی نوێی کرد لە شاری سلێمانی و باسی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکانیان کرد.
-
ئەمینداری گشتیی یەکگرتووی ئیسلامی:
نوێنەرانی یونامی لە عێراق و هەرێم کاری زیاتر بکەن بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەمینداری گشتیی یەکگرتوی ئیسلامیی کوردستان داوا له نوێنەرانی یونامی لە عێراق و هەرێم کرد کاری زیاتر بکەن بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغدا چارەسەری موچەی موچەخۆرانی هەرێمی کوردستان.
-
دامەزرێنەرێکی بەرەی تورکمانی:
سیستمی کۆتا پێکهاتەکان لاواز دەکات
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- کەسایەتییەکی دیاری تورکمان تەئکید لەوەدەکاتەوە، سیستمی کۆتا لە هەڵبژاردنەکاندا لە چوارچێوەی بازنەیەکی بچووک و داخراودایە و بەواتای پەیڕەوکردنی سیاسەتی کۆتاییپێهێنانی کۆتاکانە.
-
لێپرسراوی ناوهندی یاسایی یهكێتیی:
دهتوانین به ڕاشكاوی بڵێین لە ئێستادا ههرێم لە بۆشایی یاساییدایە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- تهلار لهتیف ڕایدەگەیەنێت: "بههۆی تهواوبوونی وادهی خولی پێنجهمی پهرلهمان لهئێستادا ههرێمی كوردستان له غیابی ئهو دامهزراوه گرنگهدایه و دهتوانین به ڕاشكاوی بڵێین ههرێم بێ دهسهڵاتی یاسادانانه.
-
پارتی ئامادەکارییەکانی بۆ بەشداری لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەست پێکردووە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان، کۆمسیۆنی ههڵبژاردنهكانی عێراق مانگی داهاتوو دەست بە تۆمارکردنی لیست و قەوارە سیاسییەکان دەکات، پارتی بەشێک لە ئامادەکارییەکانی خۆی کردووە.
-
کونسوڵى ئەڵمانیا لە هەرێم:
دواخستنی هەڵبژاردن ئاڵەنگاریی زیاتر لەسەر سیستمى سیاسی هەرێمى کوردستان دروست دەکات
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- کونسوڵى ئەڵمانیا لە هەرێم رایگەیاند، هیوادارن هەرێمى کوردستان و بەغدا لەسەر کێشەکانی نێوانیان بگەنە رێککەوتن لەسەر چوارچێوەى هەڵبژاردنەکانى هەرێم.
-
لە سەلاحەدین بەربژێرانى یەکێتى و پارتى دەچنە نێو لیستە عەرەبییەکانەوە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- لە سنوورى پارێزگاى سەلاحەدین بەربژێرانی پارتی و یەکێتی بۆ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان دەچنە نێو لیستە عەرەبییەکان.
-
بەڕێوەبەری ئۆفیسی سلێمانیی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنی عێراق: ۷۵%ی دەنگدەرانمان تۆمار کردووە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بەڕێوەبەری ئۆفیسی سلێمانی کۆمسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، لەماوەی مانگی رابردوودا نزیکەی ۵۵ هەزار داتا و زانیاری دەنگدەریان نوێ کردوەتەوە.
-
حزبە کوردییەکان لە هاوکێشەی هەڵبژاردنی پارێزگاکانی عێراقدا
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- کورد بەسێ هاوپەیمانێتی لە کەرکووک و شیعەکان بەسێ هاوپەیمانێتی گەورە و سوننەکانیش بە پێنچ هاوپەیمانێتی بەشداری هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق دەکەن کە بڕیاڕە رۆژە ۱۸ کانونی یەکەم ئەمساڵ بەڕێوەبچێت.
-
یەکێتی:
لە کهرکووک کورد بە چەند لیستێک بەشداری ھەڵبژاردن دەکات
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- دەزگای ھەڵبژاردنی یەکێتی رایگەیاند، دوای ھەوڵی زۆری یەکێتی بەڵام بەداخەوە کورد لە کهرکووک بە چەند لیستێک بەشداری ھەڵبژاردن دەکات.
-
دەزگای ھەڵبژاردنی یەکێتی:
بەداخەوە کورد لە کەرکووک بە چەند لیستێک بەشداری ھەڵبژاردن دەکات
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- دەزگای ھەڵبژاردنی یەکێتی نیشتمانی کوردستان رایگەیاند: دوای ھەوڵی زۆری یەکێتی بەڵام بەداخەوە کورد لە کەرکووک بە چەند لیستێک بەشداری ھەڵبژاردن دەکات.
-
دوو حزبی کوردستانی بایکۆتی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووکیان راگەیاند
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا، حزبی زەحمەتکێشان و بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان، هەڵوێستی خۆیان لەبارەی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک راگەیاند.
-
بزووتنەوەی گۆڕان بۆ شاندی یۆنامی:
لە پرسی هەڵبژاردندا ئێمە ئەزموونى تاڵمان هەیە لە پێشێلکارى کردن و دەستوەردان
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- شاندێکى یونامى بە سەرۆکایەتى راوێژکارێکى باڵاى هەڵبژاردن سەردانى مەکۆى سەرەکى بزووتنەوەى گۆڕانیان کرد.
-
کۆمەڵی دادگەریی کوردستان:
بۆ هەڵبژاردن لە دەرەوەی پارتی و یەکێتی ئامادەین لەگەڵ حزبەکانی دیکە هاوپەیمانی پێکبهێنین
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بەرپرسی مەکتەبی هەڵبژاردنی کۆمەڵی دادگەری دەڵێت، بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق و پەرلەمانی کوردستان، بەشداری هیچ هاوپەیمانییەکی پارتی و یەکێتی ناكەن.
-
نووسینگە لاهوور شێخ جەنگی لەبارەی بەشداریکردنی ناوبراو لە هەڵبژاردنەکان روونکردنەوەیەکی بڵاو کردەوە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- نووسینگەی رۆژنامەوانیی لاهوور شێخ جەنگی لەبارەی بەشداری کردن لە هەڵبژاردنەکان روونکردنەوەیەکی بڵاو کردەوە و دەڵێت دەربارەی بەشداریکردن لە هەڵبژاردنەکاندا هیچ بڕیارێک نەدراوە.
-
کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق:
هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ڕۆژی ۱۸ى ۲ى ۲۰۲۴ یان ڕێککەوتێکی پاشتر ئەنجامبدرێت
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق سهبارهت به ههڵبژاردنى پهرلهمانى كوردستان وهڵامى داواكاریهكى سهرۆكایهتى ههرێم دهداتهوه.
-
پێشنیاری محەمەد حاجى مەحموود لەبارەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سکرتێری حزبی سۆسیال دیموکراتی کوردستان پێشنیار دەکات کە لەبری پەنابردن بۆ بەغدا تاوەکوو کۆمسیۆنی عێراق سەرپەرشتی هەڵبژاردنی پەرلەمان بکات بە هەمان میکانیزمى ساڵى ۱۹۹۲ هەڵبژاردنەکانى هەرێم ئەنجام بدرێن.
-
لێپرسراوی دەزگای هەڵبژاردنی یەکێتی:
ئەگەر کورد لە ناوچەکێشە لەسەرەکان یەکدەنگ نەبێت ژمارەیەکی زۆر دەنگ و کورسی لەدەستدەدات
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- لێپرسراوی دەزگای هەڵبژاردنی یەکێتی رایگەیاند، ئەگەر کورد یەک دەنگ نەبێت لە ناوچە کێشە لەسەرەکان، ژمارەیەکی زۆر لە دەنگ و کورسی لەدەستدەدات و مەترسیش لەسەر کوردستانی بوونی کەرکووک دروستدەبێت.
-
شاسوار عەبدولواحید:
ئەمڕۆ بێت یان سبەی شکستێکی گەورە چاوەڕوانی پارتی و یەکێتی دەکات
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی جووڵانەوەی نەوەی نوێ لە پەیامێکدا بۆ پارتی دیموکرات و یەکێتی نیشتیمانی دەڵێت، شکستێکی گەورە چاوەڕوانتان دەکات.
-
بڕیاردەری کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردن و ڕاپرسیی هەرێمی کوردستان دەستی لەکارکێشایەوە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بڕیاردەری کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و ڕاپرسیی هەرێمی کوردستان کە لە پشکی یەکگرتووی ئیسلامییە دەستلەکارکێشانەوەی پێشکێش کرد.
-
کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکای عێراق:
هەرێم خواستی خۆی دەربڕی بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکان لە کاتی دیاریکراودا بەڵام هۆکاری تەکنیکی ڕێگر بوو
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، ئامادەن بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکان لە کاتی خۆیدا لە هەموو ناوچەکانی عێراق و دەشڵێن: هەرێم خواستی خۆی دەربڕی بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکان لە هەمان کاتدا، بەڵام هۆکاری تەکنیکی ڕێگر بوو.
-
لاهوور شێخ جەنگی "لیستی گەل"ی بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان ڕاگەیاند
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- لاهوور شێخ جەنگی "لیستی گەل" بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان رادەیەگەیەنێت و پرۆژەک بۆ یەک لیستی لایەنە کوردیەکان دەداتە حزبەکانی کوردستان.
-
حاکم شێخ لەتیف:
ئەگەر هەرێمی کوردستان پابەندی وادەکانی هەڵبژاردن نەبێت بەغدا دەستوەردان دەکات
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- مامۆستای زانكۆ و شارهزای یاسا و دهستوری هۆشداری دا لهوهی ئهگهر ههرێم پابهند نهبێت به وادهكانی ههڵبژاردنهوه ئهوه ڕێگا دهكاتهوه بۆ دامودهزگاكانی عێراق تا دهستوهر بدهن له كاروباری ههرێم.
-
پارتی دیموکرات: ڕەنگە پێش بەهاری ۲۰۲۴ هەڵبژاردنی هەرێم ئەنجام نەدرێت
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەندامێکی شاندی دانوستانکاری پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایگەیاند پێناچێت هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان پێش بەهاری ساڵی داهاتوو ئەنجام بدرێت.
-
مەسروور بارزانی: نابێت هەڵبژاردن بکرێتە قوربانیی ئارەزووی هیچ لایەنێک
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند نابێت چیتر هەڵبژاردن دوابخرێت و بکرێتە قوربانیی خواست و ئارەزووی هیچ هێز و لایەنێک.
-
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان:
بارودۆخی ناوخۆی هەرێمی کوردستان ناکەینە قوربانیی داواکارییە نادەستوورییەکان
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: رێگە نادەن بارودۆخی ناوخۆی هەرێم بکرێتە قوربانی داواکاری نادەستوری و نابەرپرسانە.
-
دادگای دەستوری تورکیا داوای بلۆک کردنی هەژماری خەزێنەداریی HDP دەکات
بەشی تورکیا- دادگای دەستوری تورکیا ڕایدەگەیەنێت بەهۆی بەشداری نەکردنی لە هەڵبژاردنەکاندا هەدەپە دەبێت یارمەتییەکانی خەزێنە بگەڕێنێتەوە.