دوو حزبی کوردستانی بایکۆتی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووکیان راگەیاند

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا، حزبی زەحمەتکێشان و بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان، هەڵوێستی خۆیان لەبارەی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک راگەیاند.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ماڵپەڕی وشە بڵاوی کردەوە ئەمرۆ دووشەم حەوتی ئاب، حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان و بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان،  دوو حزبی کوردن و بەفەرمی هەڵوێستی خۆیان و بایکۆتی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووکیان راگەیاند.

شوان محەمەد ئەندامی مەکتەبی سیاسیی زەحمەتکێشانی کوردستانە و دەڵێ، ئێمە لە دەستپێکی پرۆسەکەوە زۆر هەوڵمان دا بە لەبەرچاوگرتنی مەترسییەکانی سەر ئایندەی کەرکووک، چ لە ئاستی کۆبوونەوەی حزبەکان و چ لە دەرکردنی بەیاننامە و یاداشتەوە بۆ رای گشتی خەڵکی کوردستان.

زیاتر گوتی، لە هەوڵەکانمان سەرکەوتوو نەبووین، کورد لە کەرکووک نەیتوانی یەک لیستی دروست بکات و مەترسییەکانی ئایندەی کەرکووک لەبەرچاو بگرێت، بەشێک لە حزبەکان بەدوای بەرژەوەندیی خۆیانەوەن، بۆیە یەک لیستی سەری نەگرت.

ئەوەشی گوت کە ئێمە لەم کۆنگرە رۆژنامەوانییە رایدەگەیەنین، هەردوو لامان بەشداری هەڵبژاردن ناکەین و بایکۆتی دەکەین، ئەمیش لەپای خەمخۆریمان بۆ ئایندەی کەرکووک، بۆ لەبەرچاوگرتنی ئەو مەترسییانەی لە هەڵبژاردنی ئایندەی کەرکووک دێتە پێشەوە، رای دەگەیەنین لەگەڵ هیچ لیستێک و هاوپەیمانیەتییەکدا هیچ رێککەوتنێکمان نییە، ئەم هەڵوێستەشمان بۆ ئەوەیە دەنگی کورد لە کەرکووک نەسووتێ.

دواتریش گوتی، ئەم یاسا هەموارکراوە وا داڕێژراوە لە پەرلەمانی عێراق، لە بەرژەوەندیی لیستە گەورەکاندایە، بۆیە ئێمەش زۆر دڵنیاییمان دا دەبێ کورد لەبارەی ئەو مەترسییانەی لە کەرکووک و ناوچە جێناکۆکەکان هەیە، دەبێت هەموو ململانێیەکی حزبی وەلا بنرێت و یەک لیستی لە کەرکووک رابگەیەنن، بەڵام ئەم یەک لیستییە ئەنجام نەدرا، بۆیە ئێمە نابینە هۆی سووتانی هیچ دەنگێک لە کەرکووک، لەبەرئەوە بەشداری هیچ لیستێک و هاوپەیمانیەتییەکمان نەکردووە.

News Code 221961

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha