ئەمڕۆ بێت یان سبەی شکستێکی گەورە چاوەڕوانی پارتی و یەکێتی دەکات

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی جووڵانەوەی نەوەی نوێ لە پەیامێکدا بۆ پارتی دیموکرات و یەکێتی نیشتیمانی دەڵێت، شکستێکی گەورە چاوەڕوانتان دەکات.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جووڵانەوەی نەوەی نوێ لە تویتێکدا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر نووسیویەتی، "لێرەوە تەحەدای هەر دوو حزبی پارتی و یەکێتی دەکەم ئەگەر جورئەتیان هەیە با هەڵبژاردن ئەنجام بدەن، ساڵی پار نەیانوێرا و دوایانخست، ئەمساڵیش تەحەدایان دەکەم، ئەوە ئەرز و ئەوە گەز".

ئاماژەی بەوەش کردوە، ئەمڕۆ بێت یان سبەی یان سالێکی دیکە دۆڕان و شکستێکی گەورە چاوەڕوانتانە، وەک مەرگ وایە و ناتوانن خۆتانی لێ لابدەن.

News Code 221818

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha