بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لهڕێگهى نووسراوێكهوه کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق وهڵامى سهرۆكایهتى ههرێمى داوهتهوه و ئاماژهى بهوهداوه، "پێتانڕادەگەیهنین کە کۆمسیۆن بڕیاری ژمارە ۹ی لەکۆنوسی ئاسایی ۲۴ لە ۱۸ى ۷ى ۲۰۲۳ دەرکردوە کە تێیدا پێشنیازدەکات هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە۱۸ى ۲ى ۲۰۲۴ یان دوای ئەو رێککەتە بەڕێوەبچێت".
کۆمسیۆن داوای لێبووردنی کردووە کە ناتوانن لەیەککاتدا هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق و هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەببەن.
لەبارەی هۆکارەکەیشی دەڵێت: "بەهۆی تایبەتمەندیی هەردوو هەڵبژاردنەکە، ئەمە وێڕای هۆکاری دیکەی پەیوەست بەلایەنی تەکنیکی".
ئهوهش لهكاتێكدایه كه ڕۆژی ۱۰ی تەمووز، سەرۆکایەتیی هەرێم نووسراوێکی ئاراستەی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق کرد و تێیدا داوایکرد، ئەگەر ناتوانن ۱۸ى ۱۱ى ۲۰۲۳ هەڵبژاردنی هەرێمی کوردستان بەڕێوەببەن، ئەوە ڕۆژی ۱۸ی کانونی یەکەم و لەگەڵ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق هەڵبژاردنی هەرێمی کوردستانیش بەڕێوەببەن.
Your Comment