دادگای دەستوری تورکیا داوای بلۆک کردنی هەژماری خەزێنەداریی HDP دەکات

بەشی تورکیا- دادگای دەستوری تورکیا ڕایدەگەیەنێت بەهۆی بەشداری نەکردنی لە هەڵبژاردنەکاندا هەدەپە دەبێت یارمەتییەکانی خەزێنە بگەڕێنێتەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دادگای باڵای تورکیا داوای بلۆک کردنی هەژمارەی ۴۰۰ ملیۆن لیرەیی یارمەتییەکانی خەزێنە بە پارتی دیموکراتیکی گەلان دەکات، ئەوەش بە هۆی بەشداری نەکردنی ئەو پارتە لە هەڵبژاردنەکاندا.

بەگوێرەی یاسای حزبە سیاسییەکانی تورکیا، لەو ساڵانەدا کە هەڵبژاردنی گشتی بەڕێوەدەچن، یارمەتییەکانی خەزێنە بۆ هەموو پارتە سیاسییەکان سێ جار خەرج دەکرێت. بەو پێیەش ساڵی ڕابردوو بە تێکڕا ۶۰۰ ملیۆن و ۳۴۳ هەزار لیرە لەلایەن خزێنەوە خراوەتە سەر هەژماری بانکیی هەدەپە.

لە ئێستادا داواکاری گشتیی تورکیا داوای گەڕاندنەوەی یارمەتییە ۴۰۰ ملیۆن و ۲۲۸ هەزار لیرەییەکە دەکات کە بۆ بەشداری لە هەڵبژاردنەکاندا خراوەتە سەر هەژماری بانکیی ئەو حیزبە.

News Code 221652

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha