بەپێی هواڵی کوردپرێس، لێپرسراوی ناوه‌ندی یاسایی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بۆ میدیای فەرمی حزبەكەی وتویەتی: "ناكۆكییه‌كانی ناو حكوومه‌ت و پاشه‌كشێی ئازادی ڕاده‌ربڕین له هه‌رێم به‌تایبه‌تی دوای دۆسیه‌ی زیندانی كردنی چالاكوانانی بادینان بووه‌ته هۆی لاوازبوونی پێگه‌ی هه‌رێمی كوردستان له‌ئێستادا، هه‌موو ئه‌مانه واده‌خوازێت كه لایه‌نه كوردستانییه‌كان بۆ به‌رژه‌وه‌ندی گشتی ناكۆكییه‌كانیان وه‌لابنێن و جارێكی دیكه پێگه‌ی هه‌رێمی كوردستان به‌هێز بكه‌نه‌وه و بخرێته‌وه سه‌ر رێچكه‌كه‌ی سه‌رده‌می مام جه‌لال كه ببووه چه‌تری كۆكه‌ره‌وه‌ی لایه‌نه ناكۆكه‌كان و به‌هێزكردنی پێگه‌ی كورد له هه‌ردوو ئاستی ناوخۆیی (هه‌رێم و عێراق) و نێوده‌وڵه‌تیشدا".
بەوتەی تەلار لەتیف "نابێت لایه‌نێک بوودجه‌یه‌كی گه‌وره و زه‌به‌لاح بۆ هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنه‌كان ته‌رخان بكات به‌تایبه‌تیش بودجه‌یه‌ک كه سه‌رچاوه‌كه‌ی دیار نه‌بێت یاخود پاره‌ی نه‌وت و ماڵی گشتی بێت، هه‌ربۆیه هه‌ڵبژاردن له وڵاتانی دیموكراسی ئامانجی خۆی به باشی ده‌پێكێت، به‌ڵام له وڵاتانی دیكه‌دا ئه‌و ئامانجه ناپێكێت و كه‌س و لایه‌نی نه‌شیاو ده‌گه‌نه شوێنی به‌رپرسیارێتی و نوێنه‌رایه‌تیكردن".
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ته‌لار له‌تیف ڕایدەگەیەنێت: "به‌هۆی ته‌واوبوونی واده‌ی خولی پێنجه‌می په‌رله‌مان له‌ئێستادا هه‌رێمی كوردستان له غیابی ئه‌و دامه‌زراوه گرنگه‌دایه و ده‌توانین به ڕاشكاوی بڵێین هه‌رێم بێ ده‌سه‌ڵاتی یاسادانانه.
News Code 222393
Your Comment