نەوەی نوێ داوا لە نەتەوەیەکگرتووەکان دەکات ڕۆڵی باشتر ببینێت بۆ چاودێری هەڵبژاردنەکانی هەرێم

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان -نوێنەری نەتەوەیەکگرتووەکان، سەردانی شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جووڵانەوەی نەوەی نوێی کرد لە شاری سلێمانی و باسی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکانیان کرد.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕیکاردۆ رۆدیگێز نوێنەری نەتەوەیەکگرتووەکان لە هەرێمی کوردستان، سەردانى شاسوار عەبدولواحیدی کرد و دۆخی هەرێم و عێراق و پرسى هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان گفتوگۆى لەسەر کرا.

هاوکات، نەوەی نوێ داوایکرد کە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی ڕۆڵی باشتر ببینێت بۆ چاودێری هەڵبژاردنەکانی ئەمجارەی هەرێم چونکە هەڵبژاردنیکی یەکلاکەرەوەیە.

ئەمەش لە کاتێکدایە، بڕیارە لە ٢٥ی شوباتی ساڵی داهاتوو هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بە سەرپەرشتی کۆمسیۆنی عێراق و لەژێر چاودێری وردی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیدا بەڕێوەبچێت.

News Code 222461

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha