بەپێی هەواڵی کوردپرێس، نووسینگەی رۆژنامەوانیی لاهوور شێخ جەنگی دەڵێت "دەرباری بڕیاری بەشداریکردن یان بەشدارینەکردنی بەرێز لاهور شێخ جەنگی لە هەڵبژاردنەکانی داهاتووی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق و پارلەمانی کوردستان، تا ئێستا هیچ لێدوانێکی رەسمی نەدراوە".
نووسینگەکە دەشڵێت: "هەر بڕیارێکیش هەبێت دەربارەی ئەو پرسە، بە رەسمی هەموو کۆمەڵانی خەڵکی کوردستانی لێ ئاگادار دەکرێتەوە، بەم روونکردنەوەیەش رایدەگەیەنین لە ئێستادا هەر لێدوانێک لەو بارەیەوە درابێت، گوزارشت لە ڕای کەسی دەکات و پەیوەندی بە بڕیاری بەرێزیانەوە نییە".
Your Comment