بڕیاردەری کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردن و ڕاپرسیی هەرێمی کوردستان دەستی لەکارکێشایەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بڕیاردەری کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و ڕاپرسیی هەرێمی کوردستان کە لە پشکی یەکگرتووی ئیسلامییە دەستلەکارکێشانەوەی پێشکێش کرد.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئیسماعیل حەمەعەلی خورماڵی لە پۆستێکدا لەبارەی ئەو بابەتەوە لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بەناونیشانی "به‌ گه‌نجی ده‌ستمان پێکرد و به‌ سه‌ر و ریش و رووی سپییه‌وه‌ لێی ده‌رچووین"، نووسیویەتی، "دوای نزیکه‌ی‌ ۲۲ ساڵ خزمه‌ت له‌ که‌رتی حکوومی و زیاتر له‌ هه‌شت ساڵ و نیو ئه‌رکی کۆمیسیاری، ئه‌مڕۆ داواکارییم پێشکێش کرد بۆ کۆتاییهێنان به‌ ماوه‌ی ئه‌ندامیه‌تیم له‌ کۆمیسیۆن".

خورماڵی ئاماژە بۆ کارەکانی پێشووی دەکات و دەڵێت: "له‌و ماوه‌یه‌دا ئه‌وه‌ی به‌ باشمان زانی بێت و له ‌سنووری ده‌سه‌ڵاتماندا بوو بێت، کردوومانه‌ و به‌ دڵسۆزییه‌وه‌ خزمه‌تمان کردووه، هه‌رچیش دژ بووبێت به‌ قه‌ناعه‌ت و بۆچوونمان دژی بووین. ئه‌گه‌رچی به‌ ئومێدی زۆر گه‌وره‌وه‌ ده‌ستمان پێکرد و ده‌کرا کاری زۆر گه‌وره‌تر بکه‌ین، به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ ژینگه‌که‌ له‌بارنه‌بوو، هۆکاره‌کانیش له‌ ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ئێمه‌دا بوون".

News Code 221810

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha