بەپێی هەواڵی کوردپرێس، هاوار محەممەد وتەبێژی دەزگای هەڵبژاردنی پارتی دیموكراتی كوردستان، به كوردستان۲۴ـی راگه‌یاند، پارتی دەستیکردووە بە ئامادەکارییەکان بۆ به‌شداری له هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ئێجگار خۆشحاڵین كه كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان به‌ر له دوو رۆژ رایگه‌یاند، ئه‌ژماری ده‌نگه‌كان به ده‌ست و ئه‌لیكترۆنی به‌ڕێوه‌ده‌چێت، كه شه‌فافییه‌تی زیاتر به پرۆسه‌كه ده‌به‌خشێ.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه شوان رابەر ئەندامی ئەنجوومەنی باڵای کۆمەڵی دادگەری به كوردستان۲۴ـی راگه‌یاند، دەزگای هەڵبژاردنی حزبمان راسپاردووە، تا دەست بە ئامادەکاری بەشداری لە هەڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان بکەن.
هه‌روه‌ها گوتیشی: "هه‌موو رێككارێكمان بۆ ئاماده‌كاری و ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌ستپێكردووه".
تا دێت لە وادەی لە هەڵبژاردن نزیک دەبینەوە، هەموو لایەک بە کۆمسیۆنی هەڵبژاردنیشەوە رەتیدەکەنەوە هەڵبژاردن دوابخرێت، سەرەتای مانگی داهاتوو کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق ناوی پارت و قەوارە سیاسییەکان بۆ هەڵبژاردن تۆمار دەکات.
رۆژی ۳ـی ئابی ۲‌۰۲۳، دڵشاد شەهاب، گوتەبێژی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە مەرسوومێکدا رۆژی (۲۵ـی شوباتی ۲۰۲۴)ـی وەک رۆژی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان دیاریکردووە و سەرجەم لایەنەکانی راسپاردووە بۆ ئەنجامدانی رێکارە پێویستەکان.
دواى ئەوەى تەمەنی خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان کۆتاییهات، رۆژی ۹ـی تشرینى یەکەمى ۲۰۲۲، پەرلەمانى کوردستان یاسای ژمارە ۱۲ى درێژکردنەوەى خولى پێنجەمی پەسندکرد. دواتر رۆژی ۲۲ى ئایارى ۲‌۰۲۳ پەرلەمانی کوردستان بڕیارى کاراکردنەوەى کۆمیسیۆنى هەڵبژاردن و راپرسیی هەرێمى کوردستانی دا، بەڵام دادگەى باڵاى فیدراڵى عێراق ئەو کاراکردنەوەیەشی بە نایاسایی ناساند.
Your Comment