بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سلێمان مستەفا له نووسینێكدا لهبارهی كۆبوونهوهی دادگای فیدڕاڵی عێراق، باسی لهوهكردووه: "دوای چەندین دانیشتن و دادبینی و دواخستن، لەبارەی پرسی سکاڵای سەر یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان یاسای ژمارە ۱ی ساڵی ۱۹۹۲، ئایا دادگا بەیانی بڕیاری کۆتایی دەدات؟ ئایا چاوەڕێ چی دەکرێت؟ لە خوێندنەوەی پێشومان بۆ دەرنجامی بڕیارە چاوەڕوانکراوەکە، چەند دەرنجامێک و لێکەوتەێکمان پێشبینی کرد، بۆیە ئەگەر بپرسین بڕیاری کۆتایی چی دەبێت، بەپشت بەستن بە دەستورو یاساوپەیرەوی ناوخۆو پێشینەی بڕیارەکانی دادگای ئیتتحادیبێت، نابێت بڕیارەکانی دادگا ببنە هۆکاری پەکخستنی بەرێوەچونی پڕۆسەی هەڵبژاردن ".
ئاماژهی بهوهش كردوه، ئەگەر دادگا بەهەر پێوەرێک و لێکدانەوەیەک بگاتە دەرئهنجامی ئەوەی کە ماددەیەک یان زیاتر لە ماددەیەکی تانەلێدراوەکان پێچەوانەی دەستورە، ئەوا دەبێت حسابی ئەوە بکرێت پەکی پڕۆسەکە نەکەوێت، ههروهها دەبێت دادگا بەشێک لە کاریگەریەکان بە خولی داهاتوی شەشەم پەرلەمانی کوردستان بسپێرێت لەرێگای هەموارکردنەوەی یاساکە.
سلێمان مستەفا دهڵێت: "بێ گومان بەپێی دەستور و یاسا و پەیرەوی ناوخۆش، دادگا دەسەڵاتی تەفسیری بۆ ماددەکان دەبێت ئەوەش تا ڕادەیەک نابێتە بەربەست لە بەردەم بەرێوەچونی پڕۆسەی هەڵبژاردن".
ناوبراو ئهوهشی خستهڕوو، لە ئەگەری هەر بڕیارێک لەسەر پرسی کۆتای پێکهاتەکان ئەوا، پێکهاتەکان بەشداری و ململانێ و کێبرکێ لەسەر کورسیە گشتیەکان دەکەن، ههروهها پرسی تۆماری دەنگدەران لەرێگای یاسای کۆمسیۆنی ئیتتحادی و پەیرەوەکانی چارەکراوە.
سلێمان مستەفا باس لهوهش دهكات، "کۆمسیۆنی ئیتتحادی لەدوا راگەیاندنیدا بڕیاریداوە، کار بەیاسای حزبەکانی هەرێمی کوردستان و یاسای حزبەکانی ئیتحادی ژمارە ۳۶ی ساڵی ۲۰۱۵ بکات، پرسی یەک بازنەو فرە بازنەیش دەکەوێتە بەردەم چەقۆی تەفسیری یاساکە لەسەر بنەمای گەڕانەوە بۆ دەقە کۆنەکە".
Your Comment