هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ڕۆژی ۱۸ى ۲ى ۲۰۲۴ یان ڕێککەوتێکی پاشتر ئەنجام‌بدرێت

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق سه‌باره‌ت به ‌هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان وه‌ڵامى داواكاریه‌كى سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێم ده‌داته‌وه‌.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، له‌ڕێگه‌ى نووسراوێكه‌وه‌ کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق وه‌ڵامى سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێمى داوه‌ته‌وه ‌و ئاماژه‌ى به‌وه‌داوه‌، "پێتانڕادەگەیه‌نین کە کۆمسیۆن بڕیاری ژمارە ۹ی لەکۆنوسی ئاسایی ۲۴ لە ۱۸ى ۷ى ۲۰۲۳ دەرکردوە کە تێیدا پێشنیازدەکات هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە۱۸ى ۲ى ۲۰۲۴ یان دوای ئەو رێککەتە بەڕێوەبچێت".

کۆمسیۆن داوای لێبووردنی کردووە کە ناتوانن لەیەککاتدا هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق ‌و هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەببەن.

لەبارەی هۆکارەکەیشی دەڵێت: "بەهۆی تایبەتمەندیی هەردوو هەڵبژاردنەکە، ئەمە وێڕای هۆکاری دیکەی پەیوەست بەلایەنی تەکنیکی".

ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌ كه‌ ڕۆژی ۱۰ی تەمووز، سەرۆکایەتیی هەرێم نووسراوێکی ئاراستەی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق کرد و تێیدا داوای‌کرد، ئەگەر ناتوانن ۱۸ى ۱۱ى ۲۰۲۳ هەڵبژاردنی هەرێمی کوردستان بەڕێوەببەن، ئەوە ڕۆژی ۱۸ی کانونی یەکەم ‌و لەگەڵ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق هەڵبژاردنی هەرێمی کوردستانیش بەڕێوەببەن.

News Code 221871

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha