بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بهگوێرهی راگهیهندراوێکی نووسینگهی ئەمینداری گشتیی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان، سەلاحەدین بەهائەدین لە شاری سلێمانی پێشوازیی کرد لە ڕیکاردۆ ڕۆدیگێز، نوێنەری یونامی لە هەرێمی کوردستان، لەدیدارێکدا گفتوگۆ دەربارەی بارودۆخی سیاسی عێراق و هەرێم و ناوچەکە کرا و ئەمینداری یەکگرتوو خوازیاری ئەوەبوو کە نەتەوە یەکگرتووەکان ڕۆڵێکی گرنگ ببینێت لەوەی کە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لەکاتی خۆیدا ئەنجام بدرێت و بەدووربێت لە ئەنجامدانی ساختەکاری.
سەلاحەدین بەهائەدین هەروەها داوای کرد، کە نوێنەرانی یونامی لە عێراق و هەرێم کاری زیاتر بکەن بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغدا چارەسەری مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان.
لەدیدارەکەدا ریکاردۆ ڕۆدیگێز، نوێنەری یونامی لە هەرێمی کوردستان ڕۆڵی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستانی لە گۆڕەپانی سیاسی عێراق و هەرێم بەگرنگ وەسف کرد و بەگرنگیزانی کە "یەکگرتوو لە هەوڵەکانی بۆ لێکنزیک کردنەوەی نێوان لایەنە سیاسیەکانی هەرێمی کوردستان بەردەوام بێت".
Your Comment