بەداخەوە کورد لە کەرکووک بە چەند لیستێک بەشداری ھەڵبژاردن دەکات

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- دەزگای ھەڵبژاردنی یەکێتی نیشتمانی کوردستان رایگەیاند: دوای ھەوڵی زۆری یەکێتی بەڵام بەداخەوە کورد لە کەرکووک بە چەند لیستێک بەشداری ھەڵبژاردن دەکات.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دەزگای ھەڵبژاردنی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت: "سیستمی ئەمجارەی ھەڵبژاردن لە بەرژەوەندی ھاوپەیمانێتییە گەورەکانە، فرە لیستی لە ناو یەک پێکھاتە دەبێتە ھۆی فەوتانی ژمارەیەکی زۆری دەنگەکان".

ئاماژەی بەوەش کردووە، ھەمیشە دەستپێشخەربوون لە کۆکردنەوەی گشت لایەنەکان لە کەرکووک، ھاوپەیمانێتییەکەیان لە ھەڵبژاردنی پارێزگاکان سەردەکەوێت و مافە زەوتکراوەکانی کورد بەدەست‌دەھێننەوە.

بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگا لە کەرکووک حیزبە کوردییەکان بە چەند لیستێک بەشداری دەکەن و شارەزایانیش هۆشدارییان داوە لە مەترسیداری  ئەنجامەکان بەهۆی ئەو پەرشوبڵاویەی کوردەوە.

News Code 221963

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha