-
سەرۆکی هەرێمی کوردستان و وەزیری بەرگری تورکیا:
پێویستە هەموو لایەنەکان بۆ ڕێگری‌کردن له ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی ئاڵۆزییه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست هەوڵ بدەن
بەشی تورکیا- نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆکی هه‌رێم و وه‌زیری به‌رگری و سوپاسالاری تورکیا هاوڕابوون له‌سه‌ر پێویستی ڕێگری‌کردن له ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی ئاڵۆزییه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و لێکه‌وته‌کانی.
-
مامۆستایانی ناڕازی:
سێ هەزار مامۆستای ناڕازی لە هەرێمی کوردستان بەهۆی بایکۆتەوە سزادراون
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- مامۆستایانی ناڕازی ڕایانگەیاند: بەپێی ئەو ژمارانەی پێیان گەیشتوە نزیکەی سێ هەزار مامۆستا بەهۆی بایکۆتکردن و داواکردنی مافەکانیانەوە سزادراون.
-
وەزارەتی دەرەوەی ئێران:
بەرژەوەندیی هاوبەشمان لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان داوامان لێدەکات، بەسەر هەندێک بابەتی مشتومڕدا زاڵ بین
وتەبێژەی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند: پەیوەندیهکانمان لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان لە ئاستێکی زۆرباشدایە.
-
مامۆستای زانکۆی لیۆنی فەڕەنسا تایبەت بۆ کوردپرێس:
بارودۆخی کوردەکان لەئەگەری کشانەوەی ئەمریکا لە سووریا
بەشی جیهان- دکتۆر فابریس باڵانش لەبارەی دۆخی کوردەکانی سووریا لە ئەگەری کشانەوەی ئەمریکا لەو وڵاتە بە کوردپرێسی وت: ئەگەر ئەمە ڕووبدات کوردەکان ڕووبەڕووی مەترسیی هێرشی تورکیا و داگیر کردنی کێڵگە نەوتییەکانی ناوچەکانی ژێر کونترۆڵیان لەلایەن دیمەشقەوە دەبنەوە.
-
یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان:
هەرێمی کوردستان بە قۆناغێکی سەختی سیاسی و ئابووریدا دەڕوات
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان رایگەیاند، پێویستە لە هەرێمی کوردستان چارەسەری کێشە و گرفتە ناوخۆییەکان بهێنرێت و ناکۆکییە حزبییەکان وەلابنرێت و بەرژەوەندی گشتی پێشبخرێت.
-
بەرپرسێکی تورکمانی:
کورد رێکه‌وتنه پێشووەکان لەبارەی پۆسته‌کانی پارێزگای کەرکووک ڕه‌تده‌کاته‌وه
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سهرکردەیەکی به‌ره‌ی تورکمانی رایگه‌یاند: به‌هۆی ئه‌وه‌ی کورد رێکه‌وتنه‌کانی پێشوو بۆ دابه‌شکردنی پۆسته ئیداریه‌کانی پارێزگای کەرکووک و ئه‌نجومه‌نی پارێزگا ره‌ت ده‌کاته‌وه، ئێمه و کوتله عه‌ره‌بیه‌کان به‌شداری کۆبونه‌وه‌که‌مان نه‌کرد.
-
یەکەم تاقیکردنەوەی دوای هەڵبژاردن؛ ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک کۆ نەبووەوە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بایکۆتی فراکسیۆنەکانی عەرەبی و تورکمان نەیهێشت یەکەم کۆبوونەوەی ئەنجوومەنە نوێیەکەی پارێزگای کەرکووک بکرێت و سەرۆک و دوو جێگری سەرۆکی ئەنجوومەن هەڵبژێردرێن. جێگری سەرۆکی پێشووی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق دەڵێت، "لە دواکەوتنی وادەکان یاسا هیچ سزایەک یان رێکارێکی دیارینەکردووە."، بەڕێوەبەری پەیمانگەی کوردی بۆ هەڵبژاردنیش پێشنیازی نوێی پێیە.
-
بەرپرسێکی پارتی: جێگری پارێزگاری نەینەوا بۆ ئێمە یەکلایی بووەتەوە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بەرپرسێکی پارتی ڕایدەگەیەنێت کە پۆستەکانی سەرۆکایەتی ئەنجومەن و پارێزگاری نەینەوا یەکلایی کراونەتەوە و پۆستی جێگری یەکەمی پارێزگاریش بۆ پارتی دەبێت.
-
سەرۆک کۆماری عێراق بۆ وەزیری بەرگریی تورکیا: پێویسته ڕێز لە سەروەریی عێراق بگرن
بەشی تورکیا- سه‌رۆک کۆمار به وەزیری بەرگریی تورکیاى وتووه، پێویسته ڕێز لەسەروەریی عێراق بگرن و ئەو پێشێلکارییە سەربازیانەی دەیکه‌نه سەر خاکی عێراق ڕابگیرێن.
-
فیلمی سینه‌مایی "خاڵا تارییا" لە شاری هه‌ولێر نمایش ده‌کرێت/ مەنسوور جیهانی
بەشی فەرهەنگ و هونەر- فیلمی کوردی "خاڵا تارییا" لە دەرهێنانی سینەماکاری کورد "ئایشە پۆلات" و لە بەرهەمهێنانی "مەمەد ئەکتاش" کاتژمیر ٧ی ئێوارێ ڕۆژی چوارشه‌مه ٧ی فێبریوەری 2024 لە سینه‌ما "ئیمپایێر"ی فامیلی مۆڵ له شاری هه‌ولێر نمایش دکرێت.
-
مامۆستایانی ناڕازی هەرێمی کوردستان نامەیەک ئاڕاستەی نوێنەرایەتی نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق دەکەن
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەنجومەنی سەرتاسەریی مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازیی داوا دەکەن کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی فشار بکاتە سەر دەسەڵاتدارانی هەرێمی کوردستان بۆ ئەوەی چارەسەری قەیرانە داراییەکان و کێشەی خەڵک و هاوڵاتییەکانی بکرێت.
-
ڕاوێژکاری سەربازیی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان:
دانانی سیستمی بەرگری لە لایەن ھاوپەیمانان بۆ هەرێمی کوردستان لە ھەموو ڕوویەکەوە گرینگە
بەشی جیهان- ڕاوێژکاری سەربازی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان دەڵێت: لەلایەن هاوپەیمانانەوە بەڵێن دراوە سیستمی بەرگری بۆ ھێزی پێشمەرگە دابین بکرێت.
-
حزبی شیوعی کوردستان:
داواکارین چیتر بە پاساوی مەترسی، پێشێلی ئازادییەکان نەکرێت
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- دوای ئەوەی حزبی شیوعی کوردستان بۆ پاڵپشتی لە مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی لە هەولێر گردبوونە؛ لە ڕاگەیەندراوێکدا ئەوەیان خستەڕوو کە "بەداخەوە و دووبارە بە پاساوی پاراستنی ئەمنییەت داوایانکرد خۆپیشاندان نەکرێت، بەڵام هاورێیانمان سوور بوون لەسەر چالاکییەکەیان".
-
تەوەرە سەرەکییەکانی کۆبوونەوەی شاندی سەرۆکایەتی هەرێم و بەرپرسانی ئەمریکی
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- شاندەکەی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ یاریدەدەری وەزیری بەرگریی ئەمریکا بۆ کاروباری ئاسایشی نێودەوڵەتی کۆ بوونەوە.
-
کورد داوای پارێزگاری کەرکووک ده‌کاته‌وه و عەرەبیش دەستبەرداری ئەو پۆستە نابێت
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- دوو پارته ده‌سه‌ڵاتداره‌که‌ی هه‌رێمی کوردستان که ژماره‌ی کورسیه‌کانیان له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای کەرکووک ۷ کورسییه داوای دانانی پارێزگارێکی کورد ده‌که‌ن.
-
بەبێ بەشداری عەرەب و تورکمانەکان یەکەم کۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێی پارێزگای کەرکووک بەڕێوەچوو
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- یەکەم کۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێی پارێزگای کەرکووک بە بەشداری ئەندامانی کورد و کۆتای کریستیانەکان کە ژمارەیان هەشت ئەندامە، بەڕێوەچوو.
-
کۆمیتەی ناوەندیی پارتی:
نابێت پارێزگاری کەرکووک کەسێکی حزبی بێت
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- کۆمیتەی ناوەندیی پارتی دیموکراتی کوردستان بە سەرپەرشتی مەسعوود بارزانی سەرۆکی پارتی کۆ بووەوە.
-
وەزارەتی دەرەوەی ئێران:
بەرژەوەندیی هاوبەشمان لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان داوامان لێدەکات، بەسەر هەندێک بابەتی مشتومڕدا زاڵ بین
بەشی ئێران- وتەبێژەی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند: پەیوەندیهكانمان لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان لە ئاستێکی زۆرباشدایە.
-
خۆپیشاندانی حزبی شیوعی لە هەولێر بۆ پشتگیری له مامۆستان
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- خۆپیشاندانی حزبی شیوعی بۆ پشتگیریكردن لهداواكاریی مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانی ناڕازی له شاری هه‌ولێر بەڕێوەچوو.
-
وەزیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا:
ده‌توانین ده‌ستبه‌رداری سزاکانی سەر سلێمانی بین، ئه‌گه‌ر خۆیان له پەکەکە دووربخه‌نه‌وه
بەشی تورکیا- وەزیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا ڕایده‌گه‌یه‌نێت، ئاماده‌ن گه‌مارۆکانیان له‌سه‌ر فڕۆکه‌خانه‌ی سلێمانی هه‌ڵبگرن و گه‌شته‌کان ده‌ستپێبکه‌نه‌وه، ئه‌گه‌ر یه‌کێتی هاوکاریه‌کانی بۆ په‌که‌که ڕابگرێت.
-
سەرۆکی پارتی و نەقیبی پارێزەرانی عێراق کۆ بوونەوە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئه‌مڕۆ یەکشەممە ۴‌ی شوباتی ۲۰۲۴ لە سەلاحەددین، مەسعوود بارزانی پێشوازی لە ئەحلام ئەللامی نەقیبی پارێزەرانی عێراق و شاندێکی یاوەری کرد.
-
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و باڵیۆزی فینله‌ندا کۆ بوونەوە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌میانه‌ی دیدارێكدا له‌گه‌ڵ ئان‌و سارێلا باڵیۆزی فینله‌ندا له عێراق، دۆخی ئێستای رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و چه‌ند بابه‌تێكی تریان تاوتوێی كرد.
-
ڕاگەیەندراوی هاوبەشی یەکێتی و پارتی:
ئەرکی سەرشانی سەرجەم لایەنە کوردستانییەکانە قەوارەی هەرێم بپارێزن
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە، کۆبوونەوەی هاوبەشی هەردوو مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان لە شاری سلێمانی بەڕێوەچوو.
-
دادگای فیدراڵی عێراق دانیشتنەکەی لەبارەی یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دواخست
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- دادگای فیدڕاڵی عێراق له‌باره‌ی یاسای هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان بڕیاری نه‌دا و دانیشتنه‌كه‌ی بۆ ۱۱ی ئه‌م مانگه دواخست.
-
ئه‌مینداری گشتی یه‌کگرتوو:
یه‌کگرتووی ئیسلامی هه‌رده‌م ڕێبازی میانڕه‌ویی پیاده کردووه
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئه‌مینداری گشتیی یه‌کگرتووی ئیسلامیی کوردستان ڕایگه‌یاند که حزبه‌که‌ی هه‌رگیز به‌شێک نه‌بووه له گرفت و کێشه‌کان و کوردایه‌تیی له ده‌رده‌کانی شۆڤێنیه‌ت پاراستووه.
-
سەرۆکی لیستی پارتی لە ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک:
یەکێتی لەبارەی پرسی «ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک» داوای کۆبوونەوەی لێنەکردووین
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- لەکاتێکدا لایەن و پێکهاتەکانی کەرکووک هەوڵەکانیان بۆ پێکهێنانی هاوپەیمانێتی چڕکردووەتەوە، بەڵام هێشتا یەکێتی و پارتی بۆ پێکهێنانی هاوپەیمانێتی و چۆنیەتی بەشداریکردن لە حکوومەتی خۆجێی کەرکووک کۆ نەبوونەتەوە.
-
به‌رهه‌م ساڵح و مەسعوود بارزانی کۆ بوونەوە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆک کۆماری پێشووی عێراق دوای دیداری له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ک له مه‌سروور بارزانی و نیچیرڤان بارزانی، له‌گه‌ڵ مه‌سعوود بارزانی سه‌رۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان کۆ بۆوه.
-
مەحموود عوسمان، سیاسەتوانی سەربەخۆی عێراقی:
هێرشەکانی ئەمریکا بۆسەر عێراق و سووریا دۆخی ناوچەکە ئاڵۆزتر دەکات
بەشی جیهان- مەحموود عوسمان، سیاسەتوانی سەربەخۆی عێراقی دەڵێت: هێرشەکانی ئەمدواییەی ئەمریکا بۆ سەر عێراق و سووریا دۆخی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست زیاتر ئاڵۆز دەکات.
-
فراکسیۆنی نەوەی نوێ:
فراکسیۆنی یەکێتی ناتوانێت ڕێککەوتنە ژێربەژێرەکانی لەگەڵ پارتی لە خەڵک بشارێتەوە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- فراکسیۆنی یەکێتی پێشتر ڕایگەیاند ئیمزا کۆکردنەوەی نەوەی نوێ بۆ مووچەی فەرمانبەران هیچ گرنگیەکی نییە و تەنها بۆ موزایدەی سیاسییە، و سەرۆکوەزیرانی حکوومەتی عێراق پێشتر وەڵامی یاداشتە هاوبەشەکەی فراکسیۆنە کوردستانیەکانی داوەتەوە و پەسەندی کردووە.
-
فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی عێراق:
ئیمزا کۆکردنەوەی نەوەی نوێ هیچ گرنگییەکی نییە و تەنها بۆ موزایدەی سیاسییە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سۆزان مەنسوور راگەیەندراوێکی بڵاوکردۆتەوە ئاشکرایکردووە، فراکسیۆنی نەوەی نوێ و کەناڵی ئاسمانی نەوەی نوێ NRT، هەواڵێکیان بڵاو کردۆتەوە گوایە فراکسیۆنی نەوەی نوێ ئیمزای کۆ کردۆتەوە لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ ئەوەی مووچە ڕاستەوخۆ لە حکوومەتی ئیتحادییەوە بدرێ بە مووچەخۆرانی هەرێم و ئەندامانی فراکسیۆنی یەکێتی ئیمزایان نەکردووە.