سێ هەزار مامۆستای ناڕازی لە هەرێمی کوردستان بەهۆی بایکۆتەوە سزادراون

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- مامۆستایانی ناڕازی ڕایانگەیاند: بەپێی ئەو ژمارانەی پێیان گەیشتوە نزیکەی سێ هەزار مامۆستا بەهۆی بایکۆتکردن و داواکردنی مافەکانیانەوە سزادراون.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مامۆستایانی ناڕازی لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا ڕایانگەیاند، دەسەڵاتدارانی هەرێم فشاریان لەسەر مامۆستایانی سەرجەم شار و شارۆچکەکان دروست کرد، بەڵام مامۆستایان ڕووبەڕووی فشارەکان دەبنەوە و کاریگەری لەسەریان دروست ناکات.

ئاماژەیان بەوەش کرد، نایانەوێت پرۆسەی خوێندنی پەکی بکەوێت، بەڵام دەسەڵاتدارانی هەرێم دۆخێکی خراپیان دروستکردووە و نەک تەنها خوێندن بەڵکوو دۆخی خەڵک بە گشتی ناهەموارە.

ئەوەشیان خستوەتەڕوو، چەندین مامۆستا لە ناوچەکانی هەرێم بەهۆی بایکۆتەوە سزادراون، ئەو مامۆستایانەی سزادراون ۱۵ مووچەی تەواوی ساڵانی ڕابردوویان وەرنەگرتووە و ۳۶ مووچەی بە لێبڕینەوە وەرگرتووە، یەکەم جارە لە مێژودا لایەنی قەرزدار کە حکوومەتە سزای خاوەن قەرز دەدات.

مامۆستایانی ناڕازی باسیان لەوەشکرد، ڕۆژ بە ڕۆژ ژمارەی مامۆستا سزادراوەکان لە زیادبووندایە ئاماری وردیان لەلا نییە، بەڵام بەپێی ئەو ژمارانەی دەستیان کەوتووە، سێ هەزار مامۆستا بەهۆی بایکۆتکردن و داواکردنی مافەکانیانەوە سزادراون.

News Code 223018

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha