بارودۆخی کوردەکان لەئەگەری کشانەوەی ئەمریکا لە سووریا

بەشی جیهان- دکتۆر فابریس باڵانش لەبارەی دۆخی کوردەکانی سووریا لە ئەگەری کشانەوەی ئەمریکا لەو وڵاتە بە کوردپرێسی وت: ئەگەر ئەمە ڕووبدات کوردەکان ڕووبەڕووی مەترسیی هێرشی تورکیا و داگیر کردنی کێڵگە نەوتییەکانی ناوچەکانی ژێر کونترۆڵیان لەلایەن دیمەشقەوە دەبنەوە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی ژمارەیەک لە میدیا ئەمریکییەکان، لە چەند هەفتەی ڕابردوودا کشانەوەی ئەمریکا لە ناوچەی ژێر کونترۆڵی کوردانی سووریا لە کۆڕ و کۆبوونەوەکانی ئیدارەی ئەمریکادا باسی لێکراوە.

هەواڵدەریی کوردپرێس بۆ تاوتوێ کردنی ئەم بابەتە گفتوگۆیەکی لەگەڵ دکتۆر فابریس باڵانش مامۆستای زانکۆی لیۆنی فەڕەنسا ئەنجام داوە کە لێرەدا بەشێکی دەخوێننەوە:

فابریس باڵانش لەبارەی کاریگەریی کشانەوەی ئەمریکا لەسەر کوردەکانی سووریا، بە کوردپرێسی وت:  هێرش کردنە سەر هێزەکانی ئەمریکا ئامرازێکی ناڕاستەوخۆیە بۆ گوشار خستنە سەر حکوومەتی عێراق بەمەبەستی دەرکردنی هێرە ئەمریکییەکان لەو وڵاتە. گوشارەکان لەسەر ئەمریکا تا ئەو کاتەی واشنتۆن هێزەکانی خۆی لە عێراق دەکشێتەوە درێژەی دەبێت. جو بایدن ئێستا لە بنبەستدایە، ئەو نایەوێت سەرقاڵی ململانێکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بێت و نایشیەوێت ترسنۆک دەرکەوێت. بەڵام بابەتەکە ئەوەیە سەربازی ئەمریکی لە هێرشەکەی ئەمدواییەدا کوژراوە و ئەمریکاش ئەمە قبووڵ ناکات. بۆیە چاوەڕوان دەکرێت گرژییەکان پەرە بسێنێت و ئەمەش خۆی دەتوانێت ببێتە هۆی کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق.

دکتۆر باڵانش لەبارەی دۆخی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق وتی: کشانەوەی ئەمریکا لە عێراق دەبێتە هۆی ئەوەی کە کشانەوەی هێزەکان لە سووریاش تاوتوێ بکرێت. ئەمەش دەرفەتێکی باش دەداتتە تورکیا بۆهێرشی زەوینی بۆسە کوردەکانی سووریا. هەر بەوشێوە کە لە ساڵی ۲۰۱۹ تورکیا دەرفەتی کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکای قۆستەوە و هێرشی کردە سەر سەرێ کانی و گرێ سپی. بۆیە دەتوانین چاوەڕوان بکەین هێرشێکی دیکە لەدژی ئیدراەی خۆسەری کوردستانی سووریا دەستپێبکرێت.

دکتۆر باڵانش هۆشداریشی دا کە دۆخەکە بۆ کوردەکانی سووریا زۆر دژوارە. تورکیا و دیمەشق چاویان بەوان هەڵنایەت بەڵام ڕووسیا دەیەوێت کوردەکان وەکوو دارەدەست لەژی تورکیا بەکار بێنێت.

News Code 223016

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha