بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ناسر كهنعانی وتەبێژەی وەزارەتی دەرەوەی ئێران پهیوهست به پهیوهندیهكانی ئێران لهگهڵ عێراق و ههرێمی كوردستان ئهمڕۆ دوشهممه له كۆنگرهیهكی رۆژنامهوانیدا وتی: "پەیوەندیهكانمان لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان لە ئاستێکی زۆرباشدایە، بەرژەوەندی هاوبەشمان پێکەوە هەیە و ئەوەش داوامان لێدەکات، لە چوارچێوەی هاوکاری هاوبەشدا بەسەر هەندێک بابەتی مشتومڕدا زاڵ بین و هیچ بەربەستێک لە بەردەم پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان ئەم دوو وڵاتە نییە".
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران سەبارەت بە هێرشەکانی ئەمدواییەی ئەمریکا بۆسەر هەندێک ئامانج لە عێراق و سووریا ڕایگەیاند: "کارەکانی ئەمریکا ڕوون و ئاشکران، حکوومەتی ئەمریکا دەیەوێت ئەو قەوارەی زایۆنی ئازاد بکات بۆ ئەوەی بەردەوام بێت لە تاوانەکانی له فهڵهستین، هێرشکردنە سەر وڵاتانی دیکە و پێشێلکردنی سەروەری نەتەوەیی سووریا و عێراق و یەمەن هەوڵێکه بۆ دوورخستنەوەی ڕای گشتی لە سهرنجی لهسهر قەیرانی فەڵەستین بەرەو ئاڕاستەکانی دیکە، ناوەندی قەیرانەکە هێشتا لە فەڵەستیندایە و چارەسەریش کۆتاییهێنانە بە کۆمەڵکوژییەکە".
ناوبراو ئاماژهی بهوهشكرد، ئەو چالاکییە سەربازییانەی کە ئەمریکا و بەریتانیا لە ناوچەکەدا ئەنجامی دەدەن، لەوانەش هێرشە سەربازییەکان بۆ سەر یەمەن، عێراق و سوریا و بەردەوامی پشتیوانی لە دەستدرێژیی ئەو قەوارە ئیسرائیلییە، پێچەوانەی ئەو پەیام و دروشمانەیە کە دەیخەنەڕوو.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران دهشڵێت، "ئەمریکا یان سەری لێشێواوە یان لە قسە و کرداردا دژایەتی هەیە، ئەو کارانەی ئەمریکا دژی یەکپارچەیی خاکی وڵاتان ئەنجامی دەدات، ئەوە نیشان دەدات کە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی ناتوانێت پشت بەو ڕۆڵە ببەستێت کە ئەمریکا لە گەیشتن بە ئاشتیدا دەیگێڕێت، ئەمریکا و بەریتانیا لەبری ئەوەی ئاشتی لە ناوچەکەدا هەڵبژێرن، پێیان باشترە قەوارەی ئیسرائیل و بەرژەوەندییەکانی نەتهنیاهۆ هەڵبژێرن و ئەوانیان پێ باشترە لە بەرژەوەندی گەلان و حکوومەتەکان".
سەبارەت بە تۆمەتەکانی ئەمریکا سەبارەت بە کردەوەی "گروپه چهكدارهكانی سهر به ئێران" لە ناوچەکە ناسر کەنعانی وتی: "بە دڵنیاییەوە ئێمە هەوڵی پەرەپێدانی گرژییەکان نادەین، ئەدای ئێران لە ماوەی چوار مانگی ڕابردوودا سەلماندی کە ئێران هەوڵ دەدات سەقامگیری لە ناوچەکەدا جێگیر بکات و پێش بە پەرەسەندنی قەیرانەکان لە ناوچەکە بگرێت، ئێمە بەدوای گرژیدا ناگەڕێین لەگەڵ هیچ وڵاتێکدا، ئێران هیچ بریکارێکی لە ناوچەکەدا نییە، ئەمریکا ئەو لایهنهیه کە قهوارهی زایۆنی بەکاردەهێنێت بۆ گەیشتن بە ئامانجە ناشەرعیەکانی لە ناوچەکەدا".
Your Comment