به‌رهه‌م ساڵح و مەسعوود بارزانی‌ کۆ بوونەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆک‌ کۆماری‌ پێشووی‌ عێراق دوای‌ دیداری‌ له‌گه‌ڵ‌ هه‌ریه‌ک له‌ مه‌سروور بارزانی‌ و نیچیرڤان بارزانی،‌ له‌گه‌ڵ مه‌سعوود بارزانی‌ سه‌رۆکی‌ پارتی‌ دیموکراتی‌ کوردستان کۆ بۆوه‌.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، پاش نیوه‌رۆی‌ ڕۆژی شه‌ممه‌ ۳ی‌ شوباتی‌ ۲۰۲۴ به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆکی‌ پێشووی‌ کۆماری‌ عێراق، له‌گه‌ڵ مه‌سعوود بارزانی‌ سه‌رۆکی‌ پارتی‌ دیموکراتی‌ کوردستان کۆ بووه‌وه‌.

ئه‌م کۆبوونه‌وه‌یه‌ له‌کاتێکدایه‌ که‌ به‌رهه‌م ساڵح ماوه‌ی‌ هه‌فته‌یه‌که‌ له ‌شاری‌ هه‌ولێره‌ و چاوی‌ به‌ مه‌سروور بارزانی‌ و نیچیرڤان بارزانی‌ که‌وتوووه‌.

به‌رهه‌م ساڵح ماوه‌ی‌ شه‌ش ساڵ زیاتره‌ په‌یوه‌ندییه‌کانی‌ له‌گه‌ڵ پارتی‌ دیموکراتی‌ کوردستان پچڕابوو، بارزانیش به‌وه‌ تۆمه‌تباری‌ ده‌کرد که‌ خۆپاڵاوتنی‌ بۆ پۆستی‌ سه‌رۆک کۆمار یه‌کڕیزی‌ کوردی‌ له ‌به‌غدا تێکدا.

له‌و ماوه‌یه‌دا به‌رهه‌م ساڵح یه‌ک جار چاوی‌ به‌ مه‌سعوود بارزانی‌ که‌وتووه‌ ئه‌ویش ته‌نها هه‌واڵ پرسینێک بووه‌ له‌ ئاهه‌نگێکی‌ ماڵی‌ شای‌ ئوردون له ‌ساڵی‌ ۲۰۲۲دا.

News Code 222989

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha