بەرژەوەندیی هاوبەشمان لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان داوامان لێدەکات، بەسەر هەندێک بابەتی مشتومڕدا زاڵ بین

وتەبێژەی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند: پەیوەندیه‌کانمان لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان لە ئاستێکی زۆرباشدایە.

ناسر که‌نعانی وتەبێژەی وەزارەتی دەرەوەی ئێران په‌یوه‌ست به‌ په‌یوه‌ندیه‌کانی ئێران له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمی کوردستان له‌ کۆنگره‌یه‌کی رۆژنامه‌وانیدا وتی: "پەیوەندیه‌کانمان لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان لە ئاستێکی زۆرباشدایە، بەرژەوەندی هاوبەشمان پێکەوە هەیە و ئەوەش داوامان لێدەکات، لە چوارچێوەی هاوکاری هاوبەشدا بەسەر هەندێک بابەتی مشتومڕدا زاڵ بین و هیچ بەربەستێک لە بەردەم پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان ئەم دوو وڵاتە نییە".
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران سەبارەت بە هێرشەکانی ئەمدواییەی ئەمریکا بۆسەر هەندێک ئامانج لە عێراق و سووریا ڕایگەیاند: " هێرشکردنە سەر وڵاتانی دیکە و پێشێلکردنی سەروەری نەتەوەیی سووریا و عێراق و یەمەن هەوڵێکه‌ بۆ دوورخستنەوەی ڕای گشتی   له‌سه‌ر قەیرانی فەڵەستین بەرەو ئاڕاستەکانی دیکە.

News Code 223017

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha