ئیمزا کۆکردنەوەی نەوەی نوێ هیچ گرنگییەکی نییە و تەنها بۆ موزایدەی سیاسییە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سۆزان مەنسوور راگەیەندراوێکی بڵاوکردۆتەوە ئاشکرای‌کردووە، فراکسیۆنی نەوەی نوێ و کەناڵی ئاسمانی نەوەی نوێ NRT، هەواڵێکیان بڵاو کردۆتەوە گوایە فراکسیۆنی نەوەی نوێ ئیمزای کۆ کردۆتەوە لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ ئەوەی مووچە ڕاستەوخۆ لە حکوومەتی ئیتحادییەوە بدرێ بە مووچەخۆرانی هەرێم و ئەندامانی فراکسیۆنی یەکێتی ئیمزایان نەکردووە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، وتەبێژی فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان وتیشی، سەبارەت بەم موزایدە و چەواشەکارییە، بۆ ڕای گشتی کوردستانی ڕووندەکەینەوە کە لە مانگی 10ی ساڵی ڕابردوو، لە سۆنگەی گرنگیدانمان بەکاری پێکەوەیی و یەکڕیزیی و چڕکردنەوەی هەوڵەکان بۆ کێشەی مووچە، لەگەڵ فراکسیۆنی یەکگرتوو و کۆمەڵ و نەوەی نوێ ئیمزامان کۆکردەوە، تاکوو داوا لە سەرۆک وەزیرانی عێراق بکەین مووچە لە ململانێ سیاسییەکان دەربهێنرێت و ڕاستەوخۆ دابەش بکرێ، بەڵام دواتر فراکسیۆنی نەوەی نوێ کڵێشەی یاداشتەکەیان گۆڕی بەکڵێشەی نەوەی نوێ و بەکاریان هێنا بۆ موزایدەی سیاسی و سەرۆکی نەوەی نوێ فرسەتی هێنا و بردی بۆ سەرۆک وەزیران.

سۆزان مەنسوور دەشڵێت، لە ئێستادا دیسان ئیمزا کۆکردنەوەی نەوەی نوێ بۆ هەمان مەبەست هیچ گرنگییەکی نییە و تەنها بۆ موزایدەی سیاسییە، چوونکە سەرۆک وەزیرانی حکوومەتی ئیتحادی پێشتر وەڵامی یاداشتە هاوبەشەکەی فراکسیۆنە کوردستانییەکانی داوەتەوە و پەسەندی کردووە.

سەبارەت بە هەمواری یاسای بوودجەش، سەرۆک وەزیرانی حکوومەتی ئیتحادی زیاتر لە دوو مانگە ڕایگەیاندووە، لیژنەی بۆ پێکهێنراوە لە ڕاوێژکارانی و لیژنەی دارایی پەرلەمان کە نەوەی نوێ هیچ ئەندامێکی تیانیە، ئێستا چ پێویست ئەکات ئیمزای بۆ کۆ بکرێتەوە.

ئاماژەی بەوەش کرد، هەر فراکسیۆن و حزب و پەرلەمانتار و کەناڵێک لەناو هۆڵی پەرلەمان هیچی پێنەکرێت و بێتە دەرەوە لە کەناڵەکانەوە هەوڵ‌بدات بەمەرامی دەستکەوتی سیاسی، ئیستغلالی دۆخی نالەباری خەڵکی کوردستان بکات و موزایدەی سیاسی و چەواشەکاری بکات، داماڵراوە لە هەموو بەها و ئاکارە سیاسیەکان و ئیتیکی میدیایی.

News Code 222985

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha