فراکسیۆنی یەکێتی ناتوانێت ڕێککەوتنە ژێربەژێرەکانی لەگەڵ پارتی لە خەڵک بشارێتەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- فراکسیۆنی یەکێتی پێشتر ڕایگەیاند ئیمزا کۆکردنەوەی نەوەی نوێ بۆ مووچەی فەرمانبەران هیچ گرنگیەکی نییە و تەنها بۆ موزایدەی سیاسییە، و سەرۆک‌وەزیرانی حکوومەتی عێراق پێشتر وەڵامی یاداشتە هاوبەشەکەی فراکسیۆنە کوردستانیەکانی داوەتەوە و پەسەندی کردووە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕێبوار ئەوڕەحمان وتەبێژی فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عێراق لە وەڵامی وتەکانی سۆزان مەنسووردا ڕایگەیاند: گەرچی هاوڵاتیانی کوردستان پێویستیان بەوە نییە کە ڕوونکردنەوەیان پێبدرێت لەسەر هەڵوێستی یەکێتی و پارتی و هەمووان دەزانن کە چۆن لە هەولێر هەردوولا  پشتیوانی هەموو بڕیارێکی یەکترن  بۆ نەدانی مووچە و زیادکردنی باج و پاشەکەوت و زۆر ستەمی تر کە لە خەڵک دەکرێت.

ئەوەشی خستوەتەڕوو، جاری پێشوو پرۆژەکە و کۆکردنەوەی ئیمزاکان لەلایەن فراکسیۆنی نەوەی نوێ ئەنجامدراوە، ئەوکات یەکێتی ئیمزای کرد، بەڵام ئەمجارە بیانوویەکیان هێنایەوە کە مەگەر هەر ئەوان ئەو بیییانوەیان لابێت.

رێبوار ئەورەحمان باسی لەوەشکردووە، پەرلەمانتاری کۆمەڵی دادگەری (سۆران عمر) شایەتی گفتوگۆی نێوان وتەبێژی فراکسیۆنی نەوەی نوێ و سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی بووە، ئەو دەتوانێ شایەتی بدات کە چەندێک داوایان لێکرا ئیمزای بکەن.

ئەوەشی ئاشکراکردووە، یەکێتی کە لەبری هەوڵدان بۆ چارەسەری کێشەکەیان وەرگرتنی مافەکانیان، کەچی فشار دەخاتە سەر مامۆستایان بۆ شکاندنی بایکۆت و دەوامکردن بە بێ مووچە، لەکاتێکدا پۆستی سەرۆک کۆمار و چەندین وەزیر و بریکاری وەزیر و مودیر عام و راوێژکاریان لە حکومەتی عێراقدا هەیە.

News Code 222986

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha