بەپێی هەواڵی کوردپرێس، به‌گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوێکی نووسینگه‌که‌ی، سه‌لاحه‌دین به‌هادین ئه‌مینداری گشتیی یه‌کگرتووی ئیسلامیی کوردستان، به بۆنه‌ی یادی ۳۰ ساڵه‌ی ڕاگه‌یاندنی یه‌کگرتووه‌وه، له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ک له رۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانی حزبه‌که‌ی کۆ بووه‌وه.
ئاماژه به‌وه‌شدراوه که "کۆبوونه‌وه‌که به شێوه‌ی ئۆنلاین به‌ڕێوه‌چووه و تیایدا ئه‌مینداری گشتیی یه‌کگرتوو دوای پیرۆزبایی یادی ڕاگه‌یاندنی یه‌کگرتوو له میدیاکار و رۆژنامه‌نووسان و سه‌رجه‌م ئه‌ندام و لایه‌نگرانی یه‌کگرتوو، له وته‌یه‌کیدا تیشکی خسته سه‌ر مێژووی ۳۰ ساڵه‌ی یه‌کگرتوو و، له‌و میانه‌دا ڕایگه‌یاند که "یه‌کگرتوو له ماوه‌ی ۳۰ ساڵه‌ی ته‌مه‌نیدا هه‌میشه هه‌وڵی پاراستنی شوناسی ئایینی و ئه‌خلاقی داوه، کوردایه‌تی له ده‌رده‌کانی شۆڤێنیه‌ت پاراستووه، له ۳۰ ساڵی ڕابردوودا هه‌رده‌م ڕێبازی میانڕه‌وی پیاده‌کردووه، هه‌میشه پێکه‌وه‌ژیان و ئاشتی کۆمه‌ڵایه‌تی له‌گه‌ڵ پێکهاته‌کانی تر، سیمای دره‌وشاوه‌ی یه‌کگرتوو بووه".
سه‌باره‌ت به بارودۆخی کوردستان و گوزه‌رانی خه‌ڵکی هه‌رێمیش، ئه‌مینداری گشتی یه‌کگرتوو وتوویه‌تی: "ئێمه له کابینه‌ی هه‌شته‌وه له حکوومه‌ت نین و کاتێک به‌رده‌وام هه‌وڵی چاکسازیمان داوه و ڕێمان پێ نه‌دراوه، له حکوومه‌ت کشاوینه‌ته‌وه".
وتیشی: "یه‌کگرتوو هه‌رگیز به‌شێک نه‌بووه له‌و گرفت و کێشانه‌دا، ۳۰ ساڵی ڕابردووش جێگای شانازیمانه که ته‌رکین له هه‌موو خراپه‌کارییه‌ک، هاوکات شه‌ریکین له هه‌موو خێر و ئاشتیخوازییه‌ک".
ئه‌مینداری گشتی یه‌کگرتوو نیگه‌رانی خۆشی نیشاندا له "بێباکی ده‌سه‌ڵات له هه‌رێمی کوردستان که له به‌رامبه‌ر ئه‌و خۆپیشاندان و خه‌باته مه‌ده‌نییانه‌ی مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران و، خراپی بژێوی و گوزه‌رانی مووچه‌خۆراندا ده‌ینوێنێ".
له‌وباره‌شه‌وه ده‌ڵێت: "ئێمه هه‌میشه ئاماده‌بووین و هه‌وڵمانداوه قسه‌ی خێر بکه‌ین، به‌ڵام له‌به‌ر بێ باکی ده‌سه‌ڵات که‌ڵکی نه‌بووه، له‌وه باره‌وه، پشتگیری ته‌واوی یه‌کگرتووی بۆ خه‌باتی مه‌ده‌نی مامۆستایان و مافه ڕه‌واکانیان دووپات کرده‌وه".
سه‌باره‌ت به سه‌ردان و دیداره‌کانی شاندی باڵای یه‌کگرتوو بۆ به‌غدا و تاران و تورکیا و قه‌ته‌ر، ئه‌مینداری گشتی یه‌کگرتوو ڕایگه‌یاند که "هه‌رده‌م جه‌ختمان کردۆته‌وه له‌سه‌ر دۆزی ڕه‌وای گه‌ل و دۆخی نه‌خوازراوی بژێوی و مووچه و بووجه‌ی هه‌رێم که تێکه‌ڵ کراوه به حاڵه‌تی سیاسی و په‌یوه‌ندییه‌کانی هێزه‌کان، که دواجار میلله‌ت باجه‌که‌ی ئه‌دا".
ڕاشیگه‌یاند که "له به‌غدا و له وڵاتانی ئیقلیمیش، راشکاوانه وتومانه هاوڵاتی - له‌سه‌رانسه‌ری عێراقدا - به ده‌ستوور یه‌کسانه له ئه‌رک و ماف‌دا، به‌ڵام به‌داخه‌وه له ژێر کاریگه‌ری قه‌یرانه سیاسییه‌کاندا ئێستا وانییه".
روونیشیکراوه‌ته‌وه که "له دیداره‌که‌ی میدیاکارانی یه‌کگرتوودا ئه‌مینداری گشتی یه‌کگرتوو تیشکی خسته سه‌ر بارودۆخی شه‌ڕی داگیرکاری غه‌زه و، تێکۆشان و دان به‌خۆداگرتنی خه‌ڵکی سته‌ملێکراوی فه‌له‌ستین، له‌و باره‌شه‌وه وتی، له ۷ی ئۆکتۆبه‌ر تونرا سه‌رکه‌وتنێک تۆمار بکرێت که زایۆنی داگیرکه‌ر بخرێته‌وه قاڵبی خۆی، وه‌ک رژێمێکی داگیرکه‌ر، ئه‌مه‌ش بۆ هه‌موو جیهان ئاشکرا بوو که چ ده‌سه‌ڵاتێکی سته‌مکار و مرۆڤکوژه".
له‌کۆتایی دیداره‌که ئه‌مینداری گشتی یه‌کگرتوو سوپاس و ده‌ستخۆشی ئاراسته‌ی میدیاکار و رۆژنامه‌نووسانی یه‌کگرتووی کرد، که له‌م بارودۆخ و گوزه‌رانه‌ی خه‌ڵکیدا، به‌رده‌وام درێغییان نه‌کردووه و ڕه‌چاوی خه‌مه‌کانی خه‌ڵکیان کردووه، هه‌روه‌ک دڵسۆزانه له‌گه‌ڵ گه‌یاندنی په‌یامی ئیسڵاحخوازی یه‌کگرتوودا کاریان کردووه و به‌رده‌وامییان به خه‌باتیان داوه.
به‌گوێره‌ی نووسینگه‌ی ئه‌مینداری یه‌کگرتوو، کۆبوونه‌وه‌که زیاتر له دوو کاتژمێری خایاند و زیاتر له ۱۲۰ ڕۆژنامه‌نووس و میدیاکار ئاماده‌بوون و ئه‌مینداری یه‌کگرتوو وه‌ڵامی پرسیاری ئاماده‌بووانی دایه‌وه.
Your Comment