بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بهگوێرهى ڕاگهیهنراوێکى سهرۆکایهتى کۆماری عێراق، لەتیف ڕەشید پێشوازییکردوه له یەشار گولەر وەزیری بەرگریی تورکیا و وەفدی یاوەری و جەختیکردۆتهوه لەوەی قەیرانەکان لەڕێگهی دیالۆگەوە چارەسەربکرێن نەک بە پێشێلکردنی سەروەریی دەوڵەتان و زیانگەیاندن بە هاوڵاتیانیان.
ههر له کۆبوونهوهکهدا سەرۆک کۆماری عێراق جەختیکردۆتهوه لهسهر ئهوهى، "پێویستە چارەسەرکردنی کێشەکانی پەیوەست بە سنوور و دۆسییەی ئەمنیی نێوان هەردوو وڵات لەڕێگەی هاریکاری و ڕاوێژ و هەماهەنگی هاوبەش و پێکهێنانی لیژنەی ئەمنی لەنێوان هەردوولا بێت بۆ دەستنیشانکردنی کێشەکان و دانانی چارەسەری پێویست بۆیان و ڕەتکردنەوەی بڕیاری تاکلایەنە لە چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکان و نابێت خاکی عێراقیش بکرێتە سەرچاوەی هەڕەشەکردن لەسەر وڵاتانی دراوسێ یان ئەوانی دیکە".
ههروهک لەتیف ڕەشید وتوویهتى، "پێویسته ڕێزبگرن لە سەروەریی عێراق و ڕاگرتنی ئەو پێشێلکارییە سەربازیانەی دەیکهنهسەر خاکی عێراق لەنێویاندا شارەکانی هەرێم".
سهبارهت بهپرسى ئاو، سهرۆک کۆمارى عێراق ڕایگهیاندووه، عێراق لەو بارودۆخە تێدەگات کە وڵاتانی جیهان پێیدا تێدەپەڕن و کاریگەری دروستبووە لەسەر ئاو بەهۆی گۆڕانی کەشوهەوا و زیادبوونی ژمارەی دانیشتوان، بەڵام "جەختدهکهینهوه لەسەر پێویستی چارەسەرکردنی دۆسییەی ئاو لەڕووی تەکنیکی و دەستەبەرکردنی پشکێکی دادپەروەرانە بۆ عێراق بۆ دابینکردنی پێداویستییەکان و چالاککردنی کاری لیژنە هاوبەشەکان و سوودوەرگرتن لە شارەزایی لە بەڕێوەبردنی دۆسییەکانی ئاودا".
سەرۆک کۆماری عێراق ئاماژەی بەچەندین ڕێوشوێنی تورکیا کرد کە گەیشتە ئاسمانییەکانی نێوان فڕۆکەخانەی سلێمانی و شارەکانی تورکیای ڕاگرتووە، کە دەبێتە هۆی تێکدانی هاریکاری هاوبەش و ڕێگریی لە پاراستنی پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکانی نێوان هەردوو گەل دەکات، هاوکات ئاماژەیکرد بە بەرژەوەندی هاوبەش بەتایبەتی لەپ ڕۆژەکانی ئاودێریی و بەرهەمهێنانی وزەی کارەبا لەسەر ڕووباری زاب، هەروەها بوونی بازرگانان و کۆمپانیاکانی تورکیا و زیادبوونی ئاڵوگۆڕی بازرگانی بە خاڵی دەستپێک دادەنرێت بۆ گەیشتن بە لێکتێگەیشتنی هاوبەش سەبارەت بەو ئاستەنگانەی ڕووبەڕووی هەردوو وڵات دەبنەوە.
Your Comment