تەوەرە سەرەکییەکانی کۆبوونەوەی شاندی سەرۆکایەتی هەرێم و بەرپرسانی ئەمریکی

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- شاندەکەی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ یاریدەدەری وەزیری بەرگریی ئەمریکا بۆ کاروباری ئاسایشی نێودەوڵەتی کۆ بوونەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، شاندى سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان به‌ سه‌رۆكايه‌تيى فەوزی هه‌ريرى، سه‌رۆكى ديوانى سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان و ئه‌نداميه‌تيى فه‌لاح مسته‌فا ياريده‌ده‌رى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان بۆ كاروبارى سياسه‌تى ده‌ره‌وه‌ و نياز ساڵح مسته‌فا به‌رپرسى په‌يوه‌ندييه‌كانى ده‌ره‌وه‌ و ديپلۆماسى له‌ سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان، له‌گه‌ڵ سێلست واڵنده‌ر ياريده‌ده‌رى وه‌زيرى به‌رگريى ئه‌م‌ريكا بۆ كاروبارى ئاسايشى نێوده‌وڵه‌تى، كۆ بوونه‌وه‌.

ئاماژە بەوەش کراوە، له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا کە تریفه‌ عه‌زیز نوێنه‌ری حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له‌ واشنتۆن ئامادەبوو، دوا هه‌نگاوه‌كانى پرۆسه‌ى چاكسازى له‌ وه‌زاره‌تى كاروبارى پێشمه‌رگه‌ى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و يه‌كخستنه‌وه‌ى پێشمه‌رگه‌ تاوتوێ كران.

باس لەوەش‌کراوە هەروەها پێشهاته‌كانى دۆخى ئه‌منى له‌ عێراق و هه‌رێمى كوردستان و پێويستيى هه‌ماهه‌نگيى به‌رده‌وامى ئه‌مريكا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى ئاڵنگارييه‌ ئه‌منييه‌كان له‌ چوارچێوه‌ى ڕيككه‌وتنى ستراتيژيى عێراق ـ ئه‌مريكادا خرانه‌ به‌رباس و بيروڕايان له‌باره‌يه‌‌وه‌، ئاڵوگۆڕ كرد.

ئەوەش‌خراوەتەڕوو، شه‌ڕى دژى داعش و ئه‌گه‌ر و لێكەو‌ته‌كانى دۆخى ئاڵۆزى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و دوا پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه‌ به‌گشتى، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌ بوو.

ئەوەش لە کاتێکدایە، شاندێکی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی فەوزی هەریری سەردانی واشنتنی پایتەختی ئەمریکایان کرد و لەبارەی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئەمریکا و دۆخی ناوچەکە بە گشتی لەگەڵ بەرپرسانی واشنتن گفتوگۆ دەکەن.

News Code 223006

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha