دانانی سیستمی بەرگری لە لایەن ھاوپەیمانان بۆ هەرێمی کوردستان لە ھەموو ڕوویەکەوە گرینگە

بەشی جیهان- ڕاوێژکاری سەربازی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان دەڵێت: لەلایەن هاوپەیمانانەوە بەڵێن دراوە سیستمی بەرگری بۆ ھێزی پێشمەرگە دابین بکرێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بابەکر زێباری، ڕاوێژکاری سەربازیی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند دانانی سیستمی بەرگری لە لایەن ھاوپەیمانان بۆ ھێزی پێشمەرگە زۆر گرنگە نەک تەنیا لە ئاسمان، بگرە لە ھەموو ڕویەکەوە پێویستمان بە بەرگری ھەیە، چونکە ئێمە پێویستمان بە ھێرشکردن نییە و پێویستمان بە بەرگریکردن لە خۆمان ھەیە، بۆیە ھەر پێداویستییەکی بەرگریکردن ھەبێت پێویستمان پێی ھەیە، بۆ ئەو مەبەستەش ھاوپەیمانانمان لەوە ئاگادارکردۆتەوە تەنیا پێویستمان بە بەرگریکردن ھەیە، بۆیە کاری لەسەر دەکرێت و ئەوانیش بەڵێنیان داوە دابینی بکەن، بەڵام پێویستیان بە ڕەزامەندی سەروی خۆیان ھەیە بۆ جێبەجێکردنی".

ناوبراو لەبارەی یەکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگەیش ڕایگەیاند: "لە وەزارەتی پێشمەرگە خشتەیەک بۆ کارەکان دانراوە بە ھاوکاری ھاوپەیمانان و بەپێی خشتەی دانراو کارەکان بۆ ھەر مانگێک و بە ڕێکوپێکی بەڕێوەدەچن".

بابەکر زێباری لەبەشێكی دیكەی قسەكانیدا وتی: "لە خشتەکان ئاماژە بە دروست‌کردنی لیوا و فیرقەکان دراوە، بۆیە کارەکان زۆر باش بەڕێوەدەچن و ھەنگاوی زۆر باش نراوە، چوونکە ئێستا ژمارەیەکی زۆری لیوا ھەن و وا دوو لیوای تازە دروست دەکرێن و کار لەسەر دروست‌کردنی چوار فیرقە دەکرێت و پێشنیار کراوە بۆ قاید فیرقە و جێگرەکان و ئامر لیواکان بۆ ھەر پۆستێک دوو تا سێ ناو پێشنیارکراوە، بۆیە پێویستی بە کۆمەڵێک ڕێکار ھەیە، فیرقەکان ئێستا بەردەوام کاری لەسەر دەکرێت و کارەکان زۆر بەباشی بەڕێوەدەچن بۆیە بڕیارە تا ساڵی 2026 ھەموو ھێزەکان یەکبخرێن".

News Code 223008

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha