بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دادگای فیدڕاڵی عێراق له كۆبوونهوهی ئهمڕۆ یهكشهممهدا لهبارهی یاسای ههڵبژاردنی پهرلهمانی كوردستان بڕیاری نهدا و دانیشتنهكهی بۆ ۱۱ی ئهم مانگه دواخست.
ئەمەش بۆ بۆ جارى هەشتەم بوو کە دادگاى فیدراڵى لەسەر دوو سکاڵا کۆ بوویەوە کە لەسەر یاساى هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان تۆمارکرابوو، سکاڵای یەکەم ژمارە ۸۳ـی فیدراڵی /۲۰۲۳ـی هەیە، لەلایەن زیاد جەبار، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە خولی پێنجەمی پەرلەمان کوردستانەوە تۆمار کراوە.
سکاڵاکە لە دژی سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان (خولی پێنجەم)، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، تۆمارکراوە، تێیدا سکاڵاکار داوای نادەستووریبوونی مادەکانی (۳۶،۲۲،۱۵،۹،۱)ـی یاسای هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان کردووە و داواکە لە رۆژی ۱۱ـی مانگی رابردووەوە دواخراوە.
سکاڵای دووەم ژمارە ۱۳۱/فیدراڵی/۲۰۲۳ی هەیە و لەلایەن ئامانج نەجیب شەمعون، سەرۆکی فراکسیۆنی رافیدەینی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانیەوە تۆمار کراوە.
Your Comment