نەوت
-
نێچیرڤان بارزانی: بڕیارەکەی دادگای فیدراڵ لەبارەی قەدەغە کردنی هەناردەی نەوت و گازی هەرێم، پێشێل کردنی دەستووری عێراقە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیێنێت بڕیارەکەی دادگای فیدراڵ لەبارەی نایاسایی بوونی هەناردەی نەوت و گازی هەرێم، پێشێل کردنی دەستووری عێراقە.
-
مەسعوود بارزانی: هەرێمی کوردستان پاش بڕینی بەشە بوودجە لەلایەن بەغداوە ناچار بوو نەوت هەناردە بکات
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- مەسعود بارزانی لە کتێبی بۆ مێژوو کە ساڵی 2020 چاپ کراوە، دەڵێت: چالاکییە نەوتییەکانی هەرێم نایاسایی نین و هەرێم پاش بڕینی بەشە بوودجە لەلایەن بەغداوە ناچار بوو نەوت هەناردە بکات.
-
لە کاردانەوەیێکدا بۆ بڵاو کردنەوەی فایلی دەنگیی جەلال تاڵەبانی:
ڕێککەوتنی حکوومەتی مالیکی لەگەڵ هەرێمی کوردستان لەبارەی هەناردە کردنی نەوتی هەولێر ڕەت کرایەوە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- نووسینگهی راگهیاندنی نووری مالیکی سهرۆکی ئیئتیلافی دهوڵهتی یاسا روونکردنهوهیهکی لهبارهی بهشێک له تۆمارێکی ڤیدیۆیی جەلال تاڵەبانی بڵاو کرده و و رایگهیاند، هیچ رێکهوتنێکی تایبهت به فرۆشتنی نهوت لهگهڵ ههرێم بوونی نیه.
-
مەسروور بارزانی بۆ ژمارەیێک لە ئهندامانى ئهنجومهنى نوێنهرانى ئهمریكا:
بڕیاری دادگای باڵای فیدراڵی بەلای هەرێمی کوردستانەوە قبووڵکراو نییە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- له دووهم ڕۆژى كۆنفرانسى ئاسايشى ميونشن، مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لهگهڵ ئيليسا سلۆتكين و ئادەم شیف ئهندامانى ئهنجومهنى نوێنهرانى ئهمريكا كۆبووەوه.
-
بڕیاری دادگای فیدراڵی لەبارەی نەوتی هەرێم پەیوەندیی بە ئاڵۆزییەکانی پرسی سەرۆک کۆما رو پێکهێکانی حکوومەتەوە هەیە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەندامێکی خولی پێشووی پەرلەمانی عێراق دەڵێت جوڵاندنی دۆسییەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێم لەلایەن دادگای فیدراڵییەوە جانبێکی سیاسی هەیەو پەیوەندی بەئاڵۆزییەکانی پرسی سەرۆک کۆمارو پێکهێکانی حکوومەتەوە هەیە.
-
سهرۆک و سهرۆک وهزيرانى ههرێمى کوردستان لهگهڵ سکرتێرى گشتيى UN بڕیارەکەی دادگای فیدراڵ تاوتوێ دەکەن
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سهرۆکى ههرێمى کوردستان و مهسروور بارزانى، سهرۆک وهزيرانى ههرێمى کوردستان، لهگهڵ ئهنتۆنيۆ گۆتێرێس، سکرتێرى گشتيى نهتهوه يهکگرتووهکان کۆبوونهوه.
-
ئەندامی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەکێتی:
بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی کاریگەری لەسەر کەمکردنەوەی دەسەڵاتەکانی هەرێم دەبێت
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەندامی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەکێتی نیشتمانی کوردستان رایگەیاند، بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی عێراق کاریگەری لەسەر هەرێم و کەمکردنەوەی دەسەڵاتەکانی دەبێت.
-
رێكخەری گشتیی بزاڤی چاكسازی و گەشە لە هەرێمی کوردستان
دوای بڕیارەکەی دادگای فیدڕاڵی، بەرپرسانی هەرێم تەنها کارتی ئاشتی لەگەڵ خەڵکیان بەدەستەوە ماوە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- رێكخەری گشتی بزاڤی چاكسازی و گەشە رایگەیاند، دوای بڕیارەکەی دادگای فیدڕاڵی عێراق دەسەڵاتدارانی هەرێمی کوردستان تەنها کارتی ئاشتبوونەوە لەگەڵ هاوڵاتیانی کوردستانیان بەدەست ماوە.
-
کارگێڕی ئەنجومەنی جێبەجێکردنی یەکگرتووی ئیسلامی:
نەوت بۆتە مەینەتی بۆ مووچەخۆران و هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- کارگێڕی ئەنجومەنی جێبەجێکردنی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان ڕایدەگەیەنێت: بەهۆی نەوت و ئابووری سەربەخۆوە پڕۆژەکان وەستان و مووچەی فەرمانبەرانیش کێشەی بۆ دروست بووە.
-
دادگاى فیدراڵ:
نایاسایی بوونی هەناردەی نەوت و گازی هەرێممان لە سەڵەکانی 2010، 2019، و 2022یشدا ڕاگەیاندووە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- دادگاى باڵاى فیدراڵى عێراق روونکردنەوەیەکى لەبارەى بڕیارەکەى لەسەر نادەستووریی بوونى دۆسیەى نەوت و غازى هەرێم بڵاوکردەوە.
-
جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق: ئەندامانی دادگای فیدراڵی عێراق بێلایەن نین
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، بڕیاری دادگای فیدراڵی لە بارەی دۆسیەی نەوتی هەرێم بڕیارێکی سیاسییە، پێکهاتەی دادگاکە بێلایەن نین.
-
پاش بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی عێراق:
بەرهەم ساڵح لە پەیامێکدا جەخت لە دەستپێکردنی بەپەلەی دانوستانی هەولێر-بەغدا دەکات
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆک کۆماری عێراق پهیامێکى بهپهله بڵاودهکاتهوه و داوایەکی بەپەلەی ئاڕاستەی هەولێر و بەغدا کرد کە: "دەبێت میکانیزمی گونجاو بۆ چارەسەری کێشەکان بدۆزرێتەوە و داهاتەکانیش بۆ خزمەتی هاوڵاتیان و دوور لەگەندەڵی و خراپ بەڕێوەبردن بەکاربهێنرێن".
-
وەزارەتی نەوتی عێراق ڕاسپێردرا کە بەدواداچوون بکات بۆ بڕیارەکەی دادگای فیدراڵ لەبارەی نەوتی هەرێمەوە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- پاش ئەوەی دادگای فیدڕاڵی عێراق بڕیارێکی دەرکرد و تیایدا باسی لەوەکرد، کە فرۆشتنی نەوت و گاز لەلایەن هەرێمی کوردستانەوە نادەستورییە، حکوومەتی عێراق وەزارەتی نەوتی عێراق ڕاسپێردرا کە بەدواداچوون بکات بۆ دۆسیەکە.
-
حکوومەتی هەرێم کۆمپانیا نەوتییەکان دڵنیا دەکاتەوە بە پابەندبوون بەرێککەوتنەکان
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- جووتیار عادل وتەبێژی حکوومەتی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، "کۆمپانیا نەوتییەکان دڵنیا دەکەینەوە کە پابەندین بەرێککەوتنەکانمان بەرامبەریان".
-
ڕای سەرۆکى جووڵانەوەى نەوەى نوێ لەبارەی بڕیارەی دادگای فیدراڵ سەبارەت بە دۆسیەی نەوتی هەرێم
بەشی عێراق و هەرێمی وردستان- سەرۆکى جووڵانەوەى نەوەى نوێ رایگەیاند، بڕیاری دادگای فیدڕاڵی هەلێکی باشە بۆ کاری پێکەوەیی هەرێم و بەغدا.
-
یەکێتی: بڕیارەکەی دادگای فیدڕاڵی دەبوایە رەچاوی مافە دەستورییەکانی هەرێمی کردبا
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند، باوەڕیان وایە لە بڕیارەکەی دادگای فیدڕاڵی عێراق سەبارەت بە نایاساییبونی یاسای نەوت و غازی هەرێم، دەبوایە مافە دەستورییەکانی هەرێمی کوردستان ڕەچاو بکرایە.
-
بزووتنەوەی گۆڕان: مادە دەستورییەکانی عێراق بەمەرجی لەبەرچاو گرتنی مافە یاسایی و دەستورییەکانی کورد جێبەجێ بکرێن
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بزووتنەوەی گۆڕان رایگەیاند، دوای ئەوەی دوێنێ دادگای فیدڕاڵی عێراق یاسای نەوت و گازی هەرێمی بە نادەستوریی لە قەڵەم دا، بۆ قۆناغی داهاتو لایەنەکانی هەرێم پێویستییان بە بە خۆڕێکخستنەوەیە.
-
یەکگرتووی ئیسلامی:
سەرەڕای ئەو ڕەخنانەی لەبارەی دۆسیەی نەوتی هەرێم هەمانە، دادگای فیدراڵ دەبێت هاوکاربێت بۆ چارەسەریی گرفتەکان
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان رایگەیاند، هەرچەندە تێبینی و ڕەخنە لە سەر ئەدائی حکوومەتی هەرێم هەیە سەبارەت بە دۆسیەی نەوت و غاز، بەڵام دەخوازن دەسەڵاتی دادوەری باڵا و دادگای فیدراڵی عێراقیش هاوکاربن بۆ سەقامگیری گشتی و چارەسەری گرفتەکان.
-
سهرۆكی فراكسیۆنی یهكگرتوو لە پەرلەمانی کوردستان:
بڕیاری دادگای فیدارڵی لە بەرژەوەندیی خەڵکی هەرێمی کوردستانە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سهرۆكی فراكسیۆنی یهكگرتوو رایگەیاند بڕیارەکەی دادگای فیدڕاڵی له بنهڕهتدا بۆ خهڵكی كوردستان بڕیارێكی باش بوو.
-
سكرتێری حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان:
بڕیارەکەی دادگای فیدڕاڵی عێراق ڕاگەیاندنی شەڕە دژی هەرێمی کوردستان
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- محەمەد حاجی مەحمود لهبارهی بڕیارهكهی دادگای فیدڕاڵی پهیوهست به نادهستووری بوونی دهرهێنان و فرۆشتنی نهوتنی ههرێمی كوردستان؛ رایگهیاند، کورد خۆی بڕیار لە داهاتی ژێر زەمین و سەر زەمینی خۆی ئەدات.
-
نێچیرڤان بارزانی و باڵيۆزى ئەمریکا لە عێراق تاوتوێی دوایین بڕیاری دادگای فیدراڵیان کرد لەبارەی کەرتی نەوتی هەرێمی کوردستانەوە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- نيوهڕۆى ئهمڕۆ چوارشهممه 2022/2/16 نێچيرڤان بارزانى، سهرۆکى ههرێمى کوردستان، پێشوازیى له ماتيو تولهر باڵيۆزى ئەمریکا و شاندێکى ياوهرى کرد.
-
پهرلهمانی کوردستان:
بڕیارى دادگای فیدراڵی لەگەڵ بنەماکانی سیستمی فیدراڵی یەکناگرنەوە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- له راگهیهندراوێکدا لهبارهی بڕیاری دادگای فیدراڵی عێراقی، تایبهت به یاسای نهوت و غاز، پهرلهمانی کوردستان جهختی لهوه کردهوه، ئهو بڕیاره ناکۆک و ناتەبایە لەگەڵ بنەماکانی سیستمی فیدراڵی و دەقە دەستوورییهکان.
-
حکوومەتی ھەرێم: بڕیارەکەی دادگای فیدراڵ لەبارەی نەوتی هەرێم نادادپەروەرانە و نادەستورییە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- له راگهیهندراوێكدا حکوومەتی ههرێمی كوردستان بڕیاری ئهمڕۆی دادگای فیدراڵی عێراقی لهبارهی یاسای نهوت و گاز به نادادپهروهرانه و نادهستووری ناوبرد و دووپاتیكردهوه، دەستبەرداری مافەکانمان نابین.
-
نێچیرڤان بارزانی: بڕیاری دادگەی فیدراڵیی عێراق لەبارەی نەوتی هەرێم قابیلی جێبەجێکردن نابێت
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەبارەی بڕیارەکەی دادگەی فیدراڵیی عێراقەوە راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، بڕیارەکە "قابیلی جێبەجێکردن نابێت".
-
مەسعوود بارزانی: بڕیاری دادگای فیدراڵی لەبارەی نەوتی هەرێم تەواو سیاسییە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایگەیاند بڕیاری دادگای فیدراڵی لەبارەی نایاسایی بوونی هەناردەی نەوتی هەرێم تەواو سیاسییە و پێچەوانەی دەستوورە.
-
قەیس خەزعەلی لەبارەى بڕیارەکەى دادگای فیدراڵی سەبارەت بە ڕادەست کردنی داهاتی نەوتی هەرێم، پەیامێکى بڵاو کردەوە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکى عەسائیبی ئەهلی حەق رایگەیاند، بڕیارەکەى دادگاى فیدراڵی سەبارەت بە نادەستوری بوونى فرۆشتنى نەوت لەلایەن هەرێمی کوردستانەوە باشترین بریاری ئەو دادگاییە.
-
دادگای فیدڕاڵی عێراق هەناردە کردنی نهوت و غازی ههرێمی كوردستان بە نادهستووری ناو دەبات
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- دادگای فیدڕاڵی عێراق له كۆبوونهوهی ئهمڕۆیدا بڕیاریدا كه یاسای نهوت و غازی ههرێمی كوردستان دهستوری نییه و سهرپێچی دهستوری فیدڕاڵیه.
-
ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت لە ژمارەیێک لە کێڵگە نەوتییەکانی هەرێمدا بەشێوەی بەرچاو دابەزیوە
بەشی جیهان- بەگورەی ڕاپۆرتێکی گۆڤاری S&P global ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت لە ژمارەیێک لە کێڵگە نەوتییەکانی هەرێمدا بەشێوەی بەرچاو دابەزیوە.
-
هەدەپە: هاوڵاتیانی تورکیا ڕووبەڕووی برسیەتی بوونەتەوە
بەشی تورکیا- پارتی دیموکراتی گەلان رایگەیاند، بەهۆی زیادکردنی نرخی کارەبا و سووتەمەنی بۆ دوو بەرامبەر، هاوڵاتیانی تورکیا ڕووبەڕووی برسیەتی بوونەتەوە.
-
سەرۆکی لیژنەی وزە لە پەرلەمانی کوردستان:
هەرێمی کوردستان لە فرۆشتنی بەرمیلێک نەوت 25 دۆلاری بۆ دەمێنێتەوە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی لیژنەی وزە لە پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، هەرچەندە هەرێمی کوردستان مانگی یەکی ساڵی 2022 نزیکەی 14 ملیۆن بەرمیلی فرۆشتووە، بەڵام لە فرۆشتنی بەرمیلێک نەوت 25 دۆلاری بۆ گەڕاوەتەوە لەکاتێکدا تێکڕای نرخی نەوتی جیهانی لەو مانگەدا 85 دۆلار بووە.