بڕیاری دادگای فیدارڵی لە بەرژەوەندیی خەڵکی هەرێمی کوردستانە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كگرتوو رایگەیاند بڕیارەکەی دادگای فیدڕاڵی له‌ بنه‌ڕه‌تدا بۆ خه‌ڵكی كوردستان بڕیارێكی باش بوو.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، شێركۆ جه‌وده‌ت سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كگرتوو و ئه‌ندامی لیژنه‌ی و‌زه‌ و سامانه‌ سروشتیه‌كان له‌ په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاند، "بڕیاره‌كه‌ی دادگای فیدراڵی نه‌خوازراوبوو بۆ هه‌رێمی كوردستان، به‌ڵام له‌ بنه‌ڕه‌تدا بۆ خه‌ڵكی كوردستان بڕیارێكی باشبوو."

ناوبراو ئاماژەی بەوەش کردووە، "‌ده‌كرێت به‌م بڕیاره‌ پڕۆسه‌ی ده‌رهێنان و هه‌نارده‌كردن و فرۆشتنی نه‌وتی هه‌رێم له رێگه‌ی دام و ده‌زگاكانی حکوومەتی عێراقی شه‌فاف بكرێت و داهاتی نه‌وت له‌ده‌ستی تاقم و گرووپ و زۆنه‌كانی ده‌سه‌ڵات له ‌هه‌رێم ده‌ربهێندرێت و بگه‌ڕێندرێته‌وه‌ بۆ خه‌ڵكی كوردستان."

جەودەت وتووشییەتی، "ماوه‌ی زیاتر له‌ حه‌وت ساڵه‌ حكوومه‌تی هه‌رێم نه‌وت ده‌فرۆشێت و داهاته‌كه‌ی ناخرێته‌ ناو یاسای بودجه‌ و په‌رله‌مان په‌سه‌ندی بكات و وردبینی بۆ بكات كه‌ ئه‌مه‌ نایاساییه‌ و بۆیه‌ وه‌ک فراكسیۆنی یه‌كگرتوو ئه‌وه‌یان پێ گرنگه‌ هه‌ر بڕیارێک له‌باره‌ی نه‌وت و گازی هه‌رێم ده‌درێت له‌ به‌رژه‌وه‌ندی هاوڵاتیان بێت و داهاته‌كان بگه‌ڕێنێته‌وه‌ بۆ خه‌ڵكی كوردستان و مووچه‌ و كێشه‌ خزمه‌تگوزارییه‌كانی پێ چاره‌سه‌ر بكرێت."

سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كگرتوو راشیگەیاندووە، "له‌ ماوه‌ی چه‌ند ساڵی رابردوو حكوومه‌تی هه‌رێم سه‌لماندی ناتوانێت چاكسازی و وردبینی له ‌پڕۆسه‌ی نه‌وت و گازی هه‌رێم بكات و له‌ئه‌نجامدا به‌غدا بریاری كۆتاییدا".

News Code 5119

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha