ڕێککەوتنی حکوومەتی مالیکی لەگەڵ هەرێمی کوردستان لەبارەی هەناردە کردنی نەوتی هەولێر ڕەت کرایەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی نووری مالیکی سه‌رۆکی ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی یاسا روونکردنه‌وه‌یه‌کی له‌باره‌ی به‌شێک له ‌تۆمارێکی ڤیدیۆیی جەلال تاڵەبانی بڵاو کرده‌ و و رایگه‌یاند، هیچ رێکه‌وتنێکی تایبه‌ت به‌ فرۆشتنی نه‌وت له‌گه‌ڵ هه‌رێم بوونی نیه‌.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، له‌ ڕو.نکردنه‌وه‌یه‌کدا نووسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی ن.وری مالیکی بڵاویکرده‌وه‌، له‌ تۆڕه‌کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان تۆمارێکی ڤیدیۆیی بڵاوکرایه‌وه‌ که‌ به‌شێکه‌ له‌ وتارێکی جەلال تاڵەبانی و تێیدا باس له‌ بوونی رێکه‌وتنێک له‌نێوان حکوومه‌ته‌که‌ی نووری مالیکی و حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ده‌کات، که‌ به‌پێی ئه‌و رێکه‌وتنه‌ش ئه‌گه‌ر تاوه‌کوو مانگی 5ی ساڵی 2007 یاسای نه‌وت و گاز له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ده‌رنه‌چێت، ئه‌وا هه‌رێمی کوردستان ده‌توانێت گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ کۆمپانیاکاندا بکات بۆ ده‌رهێنان و هه‌نارده‌کردنی نه‌وت به‌بێ گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ حکوومه‌تی فیدڕاڵی".

به‌گوێره‌ی روونکردنه‌وه‌که‌ی نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی مالیکی، "جه‌ختکراوه‌ته‌وه‌ هیچ ڕێککه‌وتنێکی له‌و شێوه‌یه‌ له‌نێوان حکوومه‌تی فیدراڵ و حکوومه‌تی هه‌رێم کوردستاندا له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته‌ بوونی نییه‌، به‌ڵکوو ئه‌وه‌ی تاڵەبانی باسی ده‌کات پێشنیارێکی زاڵمای خه‌لیلزاد، باڵیۆزی ئه‌وکاتی ئه‌مریکا له‌ عێراق بووه‌ بۆ تێپه‌ڕاندنی کێشه‌کان، ئه‌و پێشنیاره‌ش ڕه‌تکرایه‌وه‌، چوونکه‌ هه‌رێمی کوردستان به‌شێکه‌ له‌ عێراق که‌ یاسایه‌کی تایبه‌تی خۆی هه‌یه‌ و ناتوانرێت پێشێل بکرێت".

ئه‌و رونکردنه‌وه‌یه‌ی نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی نوری مالیکی دوای ئه‌وه‌ دێت، چه‌ند که‌ناڵێکی راگه‌یاندن، به‌شێک له ‌تۆمارێکی ڤیدیۆیی جەلال تاڵەبانی-یان بڵاوکرده‌وه‌ که‌ تێیدا ئاماژه‌ به‌وه‌ده‌کات، ئه‌گه‌ر تاوه‌کوو مانگی 5ی ساڵی 2007 یاسای نه‌وت و گاز له‌ په‌رله‌مانی عێراق ده‌رنه‌چێت ئه‌وا هه‌رێمی کوردستان ده‌توانێت گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ کۆمپانیاکاندا بکات بۆ ده‌رهێنان و هه‌نارده‌کردنی نه‌وت به‌بێ گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ حکوومه‌تی فیدڕاڵ.

News Code 5166

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha