بەپێی هەواڵی کوردپرێس، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان رایگەیاندووە، بڕیارەکەی دادگەی باڵای فیدراڵیی عێراق کە یاسای نەوت و گازی هەرێمی کوردستان بە نادەستووری دادەنێت، "هەرێمی کوردستانی تووشی نیگەرانییەکی گەورە کرد".
سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەڵێت، بڕیارەکە کێشەکانی هەولێر و بەغدا لەسەر دۆسیەی نەوت و گاز "ئاڵۆزتر دەکات" کە لە ساڵانی رابردوودا هەنگاویان بەرەو چارەسەرکردن هەڵێناوە.
نێچیرڤان بارزانی داوا لە دادگەی فیدراڵیی عێراق دەکات پێداچوونه‌وه به بڕياره‌که‌يدا بکات و "بنه‌ماکانى ده‌ستوور و سيستمى فيدراڵى ره‌چاو بکات، بۆئه‌وه‌ى مافه ياسايى و ده‌ستوورييه‌کانى هه‌رێمى کوردستان پێشێل نه‌کرێن و نه‌بنه هۆى ئاڵۆزبوونى زياترى دۆخى سياسى که زيان به به‌رژه‌وه‌ندييه‌کانى عێراق به‌گشتى ده‌گه‌يێنێت".
دەقی پەیامەکەی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان:
له کاتێکدا عێراق به دۆخێکى ئاڵۆزى سياسيدا تێده‌په‌ڕێت، به‌داخه‌وه بڕيارێکى دادگەى باڵاى فيدراڵيى عێراق که ياساى نه‌وت و گازى هه‌رێمى کوردستان به ناده‌ستوورى داده‌نێت، هه‌رێمى کوردستانى تووشى نيگه‌رانييه‌کى گه‌وره کرد.
پێمانوايه ئه‌م بڕياره‌ى دادگاى باڵاى فيدراڵى که پشتى به ياسايه‌کى سه‌رده‌مى رژێمى پێشوو به‌ستووه، بنه‌ماکانى فيدراڵى و مافه ده‌ستوورييه‌کانى هه‌رێمى کوردستانى پشتگوێخستووه و له‌گه‌ڵ گيانى ده‌ستوور و سيستمى فيدراڵيدا نايه‌ته‌وه، له‌سه‌ر ئه‌رزى واقعيش قابيلى جێبه‌جێکردن نابێت.
ئه‌م بڕياره هه‌روه‌ها کێشه‌کانى نێوان حکوومه‌تى فيدراڵیى عێراق و حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له‌سه‌ر دۆسيه‌ى نه‌وت و گاز ئاڵۆزتر ده‌کات که به درێژایی ساڵانى رابردوو هه‌وڵى چاره‌سه‌رکردنيان دراوه و له چه‌ند قۆناخێکدا هه‌نگاوى به‌ره‌و چاره‌سه‌رکردن هه‌ڵێناوه.
پێمانوايه دادگەى باڵاى فيدراڵى له‌جياتى ئه‌م بڕياره، ده‌بوايه بڕيار بدات که حکومه‌تى فيدراڵیى عێراق له‌گه‌ڵ حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان به‌پێى ده‌ستوور له‌سه‌ر کێشه‌کان و پرسى نه‌وت و گاز بگه‌نه چاره‌سه‌رێک که له به‌رژه‌وه‌نديى ته‌واوى عێراقدا بێت.
چاوه‌ڕوانيمان له دادگەى باڵاى فيدراڵيى عێراق هه‌يه و داوا ده‌که‌ين پێداچوونه‌وه به بڕياره‌که‌يدا بکات و بنه‌ماکانى ده‌ستوور و سيستمى فيدراڵى ره‌چاو بکات بۆئه‌وه‌ى مافه ياسايى و ده‌ستوورييه‌کانى هه‌رێمى کوردستان پێشێل نه‌کرێن و نه‌بنه هۆى ئاڵۆزبوونى زياترى دۆخى سياسى که زيان به به‌رژه‌وه‌ندييه‌کانى عێراق به‌گشتى ده‌گه‌يێنێت.
Your Comment