سه‌رۆک و سه‌رۆک وه‌زيرانى هه‌رێمى کوردستان له‌گه‌ڵ سکرتێرى گشتيى UN بڕیارەکەی دادگای فیدراڵ تاوتوێ دەکەن

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان و مه‌سروور بارزانى، سه‌رۆک وه‌زيرانى هه‌رێمى کوردستان، له‌گه‌ڵ ئه‌نتۆنيۆ گۆتێرێس، سکرتێرى گشتيى نه‌ته‌وه‌ يه‌کگرتووه‌کان کۆبوونه‌وه‌.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، له‌ کۆبوونه‌وه‌که‌دا دواى خستنه‌ڕووى پوخته‌يه‌ک ده‌رباره‌ى دوايين پێشهاته‌کانى دۆخى سياسى و ڕه‌وشى عێراق به‌گشتى، سه‌رۆک و سه‌رۆک وه‌زيرانى هه‌رێمى کوردستان، سوپاسى پشتگيريى نه‌ته‌وه‌ يه‌کگرتووه‌کانيان له‌ عێراق کرد، به‌تايبه‌تى ڕۆڵى (يۆنامى) له‌ هه‌ڵبژاردنه‌کانى عێراقدا و هيواى به‌رده‌واميى يارمه‌تيدان و پشتگيريى نه‌ته‌وه‌ يه‌کگرتووه‌کانيان بۆ چاره‌سه‌رکردنى کێشه‌کان له‌ عێراق خواست.

دوايين پێشهاته‌کانى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تيرۆر و هه‌ڕه‌شه‌ و مه‌ترسييه‌کانى داعش، ته‌ورێکى ديکه‌ى کۆبوونه‌که‌ بوو. تيايدا هه‌ردوولا جه‌ختيان له‌وه‌ کرده‌وه‌ که‌ داعش هێشتا مه‌ترسييه‌کى جددى و ڕاسته‌قينه‌يه و له‌ عێراق و سووريا هه‌ڕه‌شه‌ له‌ ئارامى و سه‌قامگيرى ده‌کات.

هه‌ر له‌مباره‌يه‌وه‌ باس له‌ گرنگيى هه‌ماهه‌نگيى هه‌ولێر و به‌غدا بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى تيرۆر کرا و جه‌خت له‌وه‌ کرايه‌وه‌ که‌ هه‌مووان کار بکه‌ن بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ى ئارامى و سه‌قامگيرى بۆ عێراق، چونکه‌ به‌ نائارامى و ناسه‌قامگيرى، پرۆسه‌ى سياسى بنکۆڵ ده‌کرێت، بۆ ئه‌مه‌ش نه‌ته‌وه‌ يه‌کگرتووه‌کان ده‌توانێت يارمه‌تيده‌ر بێت.

خواستى هه‌رێمى کوردستان بۆ ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردن له‌ کاتى خۆيدا، دوا بڕيارى دادگه‌ى باڵاى فيدراليى عێراق ده‌رباره‌ى ياساى نه‌وت و گاز له‌ هه‌رێمى کوردستان و ئه‌گه‌رى سه‌ردانى به‌ڕێز سکرتێرى گشتى نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بۆ عێراق دواى پێکهێنانى حکوومه‌تى تازه‌ى فيدرالى له‌ عێراق، چه‌ند ته‌وه‌رێکى ديکه‌ى کۆبوونه‌که‌ بوون.‌

News Code 5154

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha