بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەنجومەنی جێبەجێکردنی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان لەراگەیەنراوێکدا باسی لەوەکردووە، "وێڕای بوونی چەندین تێبینی و ڕەخنە لە سەر ئەدائی حکوومەتی هەرێم، سەبارەت بە دۆسیەی نەوت و غاز و شێوەی مامەڵەی لەگەڵ گرفتە هەڵواسراوەکانی لەگەڵ بەغدا، بە نیگەرانیەوە دەڕوانینە ئەم بڕیارەی دادگای فیدڕاڵی عێراق سەبارەت بەپرسی نەوت و غاز کە ساڵانێکە فەرامۆش کراوە و لەم کاتە هەستیارەدا وروژێنراوە، دەخوازین دەسەڵاتی دادوەری باڵا و دادگای فیدراڵی بەڕێز هاوکاربن بۆ سەقامگیری گشتی و چارەسەری گرفتەکان."
ئەوەش هاتووە، "بەڵێ گرفت هەیە، شپرزی و نارێکی هەیە، بەڵام چارەسەر بەڕێگەی دەست وری و مرونەتی سیاسی دەکرێ و پێویستە هەرد ولا (حکوومەتی هەرێم و حکوومەتی فیدراڵی) هەنگاوی جدی بنێن بۆ چارەسەری عەمەلی.. ئێمەش لە یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان خوازیارین هەردوولا بەگیانی چارەسەر مامەڵە لەگەڵ پێشهاتەکان بکەن، دۆخی وڵات و ناوچەکە بەرگەی گرژی نانەوەی زیاتر ناگرێت".
ئەنجومەنی جێبەجێکردنی یەکگرتوو ئەوەشی خستوەتەڕوو، دەستووری وڵات ئەرک و مافی هەموولایەکی دیاری کردووە و دەتوانێ هەمووان بکاتەوە لەسەر "سفرەی هاوڵاتی بوونی یەکسان و پاراستنی سیستەمی فیدراڵی عێراق."
Your Comment