بەپێی هەواڵی کوردپرێس، محەمەد حاجی مەحموود، سكرتێری حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان له راگهیهندراوێكدا باسی لهوهكردوه، "دادگایەک بە ناوی دادگای فیدڕاڵی عێراقەوە کە دادگایەکی عەرەبیە لە دوری کوردستانەوە بڕیارێکی دژی کوردستان داوە، کورد نەتەوەیەکی جیاوازە، کورد عەرەب نییە، کورد سامی نییە، کورد میلەتێکەو نەتەوەیەکی سەربەخۆو خاوەنی خاک و مێژوە و خاوەنی جل و بەرگ و ڕەنگ و نەریتی کوردایەتی تایبەت بە خۆیەتی، بۆیە کەس وارسی کوردی نییە و کورد خاوەنی کەسێتی خۆیەتی، بۆیە دادگای عێراق دادگایەکی عەرەبی عێراقییە و کاریگەری شۆڤێنیەت و ڕەگەزپەرستی عەرەبی و هێزە سیاسییە عەرەبییەکانە".
ئاماژهی بهوهشكردوه، "کورد خۆی بڕیار لە داهاتی ژێر زەمین و سەر زەمینی خۆی ئەدات، نەک نەتەوەیەک کە هیچ پەیوەندییەکی سیاسی و کۆمەڵایەتی و نەتەوەیی و نیشتیمانی بە کوردەوە نییە، ڕەنگە ئەو دادگایە لە کۆنەوە لە کەمیندا بێت بۆ کورد و چاوی بە ئازادی ئەو نیمچە سەربەخۆییەی کوردا نایەت، بەڵام ڕەنگە یارمەتیدەر یان هەندێک لایەن وەک تابوری پێنج دژی کوردستان بەکاریان ئەهێنن وە هەروەها ناکۆکییەکانی ئەو دوایەی سەرۆک کۆمارە ئەو دادگا عەرەبییە بە فرسەتی بزانێت و بڕیارێکی 10 ساڵ پێش ئێستا ئەمڕۆ دەربکات".
محەمەد حاجی مەحموود دهڵێت، "هەموو ڕێگاکان و داهاتی ژێر زەوی و سەر زەوی هی کوردستانەو هی کوردە و کەس بۆی نییە لە دەرەوە لە باتی کورد قسە بکات و بیر بکاتەوە لەو بڕیارە کاڵ و کرچە بەپەلەیەی دادگای عێراق".
رونیشیكردوهتهوه، بڕیارهكهی دادگای فیدڕاڵی شەڕە دژی هەرێمی کوردستان، بۆیە پێویستە ئاوڕێک لە ڕابردوی ڕژێمەکانی پێشوی عێراق بدەنەوە کە دژی کورد بون و چیان بەسەر هات ئەمانیش لەوان باشتر نابن، "من خۆم لە کۆنەوە چاوەڕێی بڕیاری لەو جۆرەو لەوەش زیاتر بڕیاری ئەو دادگایەم کە شتێک نییە بە ناوی قەوارەی سیاسی هەرێمی کوردستانەوە لای ئەوان".
محەمەد حاجی مەحموود ئهوهشی خستهڕو، "رژێمێک نیەت و هەوڵی بڕینی مووچە و بوودجە و بە داگیرکردنی کوردستان و شێلانی پێشمەرگە بە دەبابە لە کەرکووک و ناوچەکانی دیکەی کوردستان لە ناو بەرێت هەر ئەوەی لێ چاوەڕوان ئەکرێت بۆیە بە توندی هەموو ئەوانە ڕەتئەکەینەوە و داوا لە لایەنە سیاسیەکان ئەکەم چیتر ملکەچ و چاوەڕێی بەغدای جێگای بڕیاری کوشتن و ئەنفال و کیمیاباران و زیندەبەچاڵ و وێرانکردنی زیاتر لە 4500 گوندی کوردستان نەبن".
Your Comment