بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق ئەمڕۆ پێنجشەممە پەیامێکی بڵاو کردەوە و له‌په‌یامه‌که‌یدا داوای دەستپێکردنی گفتوگۆی جددی و بەپەلەی نێوان هەرێمی کوردستان و حکوومەتی عێراق دەکات.
سەرۆک کۆماری عێراق ده‌شڵێت: "دەبێت میکانیزمی گونجاو بۆ چارەسەری کێشەکان بدۆزرێتەوە، هەروەها داوا دەکات داهاتەکان بۆ خزمەتی هاوڵاتیان و دوور لە گەندەڵی و خراپ بەڕێوەبردن بەکاربهێنرێن".
بەرهەم ساڵح له په‌یامه‌که‌یدا جه‌خت ده‌کاته‌وه، "ئه‌م دۆخه ناهه‌مواره‌ی له ئەمڕۆدا وڵاته‌که‌مانی پێدا تێپه‌ڕده‌بێت، ئه‌رکێکی گه‌وره دهخاتهسهرشانی سه‌رجه‌م لایه‌نه‌کان که به‌رپرسیارێتی ئه‌م قۆناغه له‌ئه‌ستۆ بگرن و ته‌نگژه سیاسییه که‌ڵه‌که‌بووه‌کان به‌سه‌رکه‌وتوویی تێپه‌ڕێنن و نه‌هێڵێن دۆخه‌که خراپتر بێت و بنه‌ماکانی سیسته‌می دیموکراسی و فیدڕاڵی و ده‌ستووری بخاته مه‌ترسییه‌وه، به‌تایبه‌تیش مافه ده‌ستورییه‌کانی هه‌رێمی کوردستان و دامه‌زراوه‌کانی که پێویستە پارێزراوبن له‌چوارچێوه‌ی سیسته‌می ده‌وڵه‌تی عێراقدا".
ئه‌وه‌ش هاتووه، "لهپهرۆشیمان بۆ تێپه‌ڕاندنی ئه‌م دۆخه ناهه‌مواره‌ی ئێستا و مه‌ترسی لێکه‌وتانه‌ی که له‌وانه‌یه لێی بکه‌ونه‌وه و له‌به‌رژه‌وه‌ندی گه‌ل و نیشتماندا نه‌بن، به‌پێویستی ده‌زانین گفتوگۆییه‌کی جدی و به‌په‌له له‌نێوان حکوومه‌تی فیدڕاڵی و حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستاندا ده‌ستپێبکات به‌مه‌به‌ستی دۆزینه‌وه‌ی میکانیزمی واقعی و ڕێگەچارەی عه‌مه‌لی که گه‌ره‌نتی چاره‌سه‌ری ئه‌م دۆخه بکات به‌و شێوه‌یه‌ی له ناوەڕۆکی بڕیاره‌که‌ی دادگای فیدڕاڵی‌دا هاتووه و به‌جۆرێک بتوانێت مافه ده‌ستوورییه‌کانی هه‌رێم و گه‌له‌که‌یی و سه‌رجه‌م عێراقییه‌کان بپارێزێت و دوور له گه‌نده‌ڵی و خراپ ئیداره‌دان و دەستیدەستی سیاسی، سه‌رجه‌م سامان و داهاتی وڵات بخاته خزمه‌ت هاونیشتمانییهکانییهوه".
ده‌قى په‌یامه‌که‌ى سه‌رۆک کۆماری عێراق:
پەیامێک لەسەرۆک کۆماری عێراقەوە
به‌ناوی خودای گه‌وره و میهره‌بان
دادگای باڵای فیدڕاڵی له15ی شوباتی 2022 بڕیارێکی دادوه‌ری ده‌رکردوه سه‌باره‌ت به‌دۆسیه‌ی ئیداره‌دانی نه‌وتی هه‌رێمی کوردستان، له‌کاتێکدا ئێمه جه‌ختده‌که‌ینه‌وه له‌پێویستی ڕێزگرتن له‌بڕیاره دادوه‌رییه‌کان به‌و شێویه‌ی له‌چوارچێوه‌ی ده‌ستوردا ئاماژه‌یان پێکراوه‌و کۆکن له‌گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندی سه‌رجه‌م پێکهاته‌کانی گه‌لی عێراق، ئه‌وه‌ش دوپاتده‌که‌ینه‌وه که ئه‌رکی سهرهکیو بنچینه‌یی سه‌رۆک کۆمار پاراستنی ده‌ستورو هه‌روه‌ها پاراستنی سیسته‌می دیموکراسی فیدراڵی‌و دامه‌زراوه دهستورییهکانیشه.
دوودڵی هێزه سیاسییه‌کان له 10 ساڵی ڕابردودا له‌په‌سه‌ندکردنی یاسای نهوتو غاز که ئیداره‌دانی سامانی نهوتو غاز له‌ته‌واوی عێراقدا ڕێکده‌خات، کاریگەری خراپی هه‌بوو له‌دروستکردنی گرێکوێره‌و ته‌نگژه جۆراوجۆره‌کان، هه‌ر ئه‌مه‌ش وایکرد بگه‌ینه ئه‌م دۆخه چهقبهستوهو لێکه‌وته‌کانی ئێستای.
ئه‌م دۆخه ناهه‌مواره‌ی له‌ئەمڕۆدا وڵاته‌که‌مانی پێدا تێپه‌ڕده‌بێت، ئه‌رکێکی گه‌وره دهخاتهسهرشانی سه‌رجه‌م لایه‌نه‌کان که به‌رپرسیارێتی ئه‌م قۆناغه لهئهستۆبگرنو ته‌نگژه سیاسییه که‌ڵه‌که‌بوه‌کانی به‌سه‌رکه‌وتویی تێپهڕێننو نه‌هێڵێن دۆخه‌که خراپتربێتو بنه‌ماکانی سیسته‌می دیموکراسی‌و فیدڕاڵی‌و ده‌ستوری بخاته مه‌ترسییه‌وه، به‌تایبه‌تیش مافه ده‌ستورییه‌کانی هه‌رێمی کوردستان‌و دامه‌زراوه‌کانی که پێویستە پارێزراوبن له‌چوارچێوه‌ی سیسته‌می ده‌وڵه‌تی عێراقدا.
لهپهرۆشیمان بۆ تێپه‌ڕاندنی ئه‌م دۆخه ناهه‌مواره‌ی ئێستا‌و مه‌ترسی لێکه‌وتانه‌ی که له‌وانه‌یه لێی بکه‌ونه‌وه‌و له‌به‌رژه‌وه‌ندی گهلو نیشتماندا نه‌بن، به‌پێویستی ده‌زانین گفتوگۆییه‌کی جدی‌و به‌په‌له له‌نێوان حکوومەتی فیدڕاڵی‌و حکوومەتی هه‌رێمی کوردستاندا ده‌ستپێبکات به‌مه‌به‌ستی دۆزینه‌وه‌ی میکانیزمی واقعی‌و ڕێگەچارەی عه‌مه‌لی که گه‌ره‌نتی چاره‌سه‌ری ئه‌م دۆخه بکات به‌و شێوه‌یه‌ی لهناوەرۆکی بڕیاره‌که‌ی دادگای فیدڕاڵی‌دا هاتوه‌و به‌جۆرێک بتوانێت مافه ده‌ستورییه‌کانی هه‌رێمی کوردستان‌و گهلهکهییو سه‌رجه‌م عێراقییه‌کان بپارێزێت‌و دور لهگهندهڵیو خراپ ئیدارهدانو دەستیدەستی سیاسی، سه‌رجه‌م سامان‌و داهاتی وڵات بخاته خزمه‌ت هاونیشتمانییهکانییهوه، هاوکات داوا له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ده‌که‌م هه‌رچی زوه گفتوگۆکانیان سه‌باره‌ت به‌پڕۆژه‌یاسای نهوتو غاز ده‌ستپێبکه‌ن که ماوه‌یه‌کی زۆره دواخراوه، چ له‌ڕێگه‌ی ده‌وڵه‌مه‌ندکردنی ده‌قه‌کانی یاساکه یاخود گه‌ڵاڵه‌کردنی پڕۆژه‌یاسایه‌کی تازه له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێکردنه‌وه که به‌زوترینکات پهسهندبکرێتو خه‌مساری تێدانه‌کرێت.
لێره‌دا به‌پێویستی ده‌زانم ئاماژه به‌وه‌ش بکه‌م که پرسگه‌لێکی زۆری دیکه‌ی ده‌ستوری مولزه‌م‌و گرنگ هه‌ن که به‌هه‌مانشێوه‌ی پرسی نهوتو غاز دواخراونو هه‌موشیان به‌یه‌که‌وه ده‌توانن چوارچێوه‌یه‌کی تێروته‌واوی یاسایی بێنهئاراوهو مافی سه‌رجه‌م هاوڵاتییان بپارێزن‌و په‌یوه‌ندییه‌کی لۆجیکی هاوسه‌نگیش له‌نێوان حکوومەتی فیدڕاڵی‌و حکوومەتی هه‌رێمی کوردستان‌و ده‌سه‌ڵاتی خۆجێی پارێزگاکاندا دروستبکه‌ن که هێشتا له‌چوارچێوه‌ی هه‌رێمدا ڕێکنه‌خراون.
لێره‌شدا کتومت مه‌به‌ستمان یاسای ئه‌نجومه‌نی فیدڕاڵییە که له‌نێو گێژاوی سیسته‌می سیاسی ئێستای عێراقدا لایه‌نێکی ته‌شریعی فه‌رامۆشکراوه‌و له‌ماده‌ی 65ی ده‌ستوردا بهڕونو ئاشکرایی ئاماژه‌ی پێکراوه‌و ئیلزامییهو ده‌بێت جێبه‌جێبکرێت. له‌کاتێکدا ده‌ستوری عێراق ماوه‌ی 17 ساڵه په‌سه‌ندکراوه، که‌چی هێشتا گفتوگۆی جدی له‌باره‌ی ئه‌و ئه‌نجومه‌نه‌وه ئه‌نجامنه‌دراوه.
له‌ماده‌ی 105 ده‌ستوردا ئاماژه به‌دامه‌زراندنی ده‌سته‌یه‌کی گشتی کراوه که بایه‌خ به‌مافی ههرێمو پارێزگاکان ده‌دات، ئه‌م ماده‌یه‌ش هێشتا نه‌چۆته بواری جێبه‌جێکردنه‌وه. هه‌روه‌ها له‌ماده‌ی (106) ده‌ستوردا هاتوه که ده‌بێت "ده‌سته‌ی گشتی چاودێریکردن‌و دابه‌شکردنی داهاته فیدڕاڵییەکان" دابمه‌زرێت که تاساڵی 2021 نه‌چۆته بواری جێبه‌جێکردنه‌وه‌و هێشتاش پێویستی زۆری بهپاڵپشتیو چاکسازیی هه‌یه.
هه‌موو ئه‌و کهمورتییه ده‌ستورییانه به‌ته‌نیشت یاسای نهوتو غازه‌وه که له‌ماده‌ی (112)ی ده‌ستوردا ئاماژه‌ی پێکراوه، هه‌لومه‌رجێکی ناله‌بارو ناسروشتیان بۆ چۆنێتی ئیداره‌دانی سامانی نه‌وتی عێراق به‌هه‌رێمی کوردستانیشه‌وه دروستکردوه، له‌م سۆنگه‌یه‌وه ده‌بێت به‌هه‌ستێکی گه‌وره‌ی به‌رپرسیاریه‌تییه‌وه له‌و پرسه بڕوانین‌و هه‌مولایه‌کیش به‌رپرسیاریه‌تییه‌که‌ی ههڵگرنو ئه‌رکی خۆیان له‌ته‌واوکردنی چوارچێوه ده‌ستورییه‌کانی ڕێکخستنی ئه‌و په‌یوه‌ندییانه له‌ئه‌ستۆ بگرن که به‌هۆی فه‌رامۆش کردنیانه‌وه گه‌لی عیراق باجه‌که‌ی داوه.
کاتی ئه‌وه‌هاتوه به‌هه‌ستی به‌رپرسیارێتی نیشتمانییه‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ په‌یوه‌ندی نێوان حکوومەتی فیدڕاڵی و حکوومەتی هه‌رێمدا بکه‌ین، هه‌ر لێکه‌وته‌کانی ئه‌م پرسه‌ش بون که هاوڵاتییانی هه‌رێمی کوردستانیان توشی دهردهسهریو گرفت‌و کێشه‌ی زۆر کرد به‌هۆی ئه‌و دۆخە نالەبارەوە، وه‌ک بڕینی بەشێک له‌موچه‌ی فهرمانبهرانو خانهنشینانو دواکه‌وتنی موچه‌کانیان، لەمڕوەوە بەپێی دەستور پێویستە ده‌سته‌به‌رکردنی مافی بژێوی هاوڵاتییه‌کانی بکرێت‌و ڕێگه‌ش نه‌درێت یاری بهقوتو بژێوییانه‌وه بکرێت و بکرێنه قوربانی گه‌مه‌ی سیاسییه‌کان.
له‌پێناو چاره‌سه‌رکردنی ئه‌م دۆخه ناهه‌مواره‌ی ئێستا، دوباره داواکارین ئه‌و ده‌قه ده‌ستورییانه هه‌مواربکرێنه‌وه که به‌ئه‌زمون بۆمان ده‌رکه‌وتوه قابیلی جێبه‌جێکردن نین‌و هۆکاری سه‌ره‌کیشن بۆ ته‌نگژه که‌ڵه‌که‌بوه‌کانی ئێستا، هاوکات داواکارین ئه‌و ده‌قه ده‌ستورییانه ده‌وڵه‌مه‌ند بکرێن که په‌یوه‌ستن به‌کارو ئه‌رکی هه‌ردوو ده‌سه‌ڵاتی جێبهجێکردنو یاسادانانه‌وه، به‌جۆرێک ئه‌و دوو ده‌سه‌ڵاته بکاته خزمه‌تکاری گهلو گوزارشت لهویستو ئیراده‌ی ئازاد‌و سه‌ربه‌خۆیی نیشتمانی گه‌لی عێراق بکه‌ن.
له کۆتایدا هه‌مدیسان داواکارین و زۆریش به‌پێویستی ده‌زانین که ڕێز له مافه ده‌ستوورییه‌کانی هاوڵاتییان بگیرێت و هه‌رچی زووه حکوومەتی تازه‌ی عێراق پێکبھێنرێت، حکوومه‌تێک له ئاست ویست و داواکاری گهلهکهماندابێت، چوونکه به‌رده‌وامی ململانێ و کێشمه‌کێشمه سیاسییه‌کانی ئێستا و تۆمه‌تبارکردنی یه‌کتری هه‌رگیز قبووڵ کراونین، به‌تایبه‌تیش که وڵاته‌که‌مان وێڕای سەختیەکانی بەردەمی، کۆمەڵێک دەسکەوتی شایستەی نیشتمانیشی له‌پێشە که ناکرێت بهبیانگەی هیچ پاساوێک دوابخرێن و فه‌رامۆش بکرێن.
Your Comment