بەپێی هەواڵی کوردپرێس، عوسمان کاروانی کارگێڕی ئەنجومەنی جێبەجێکردنی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان سەبارەت بە دۆخی هەرێمی کوردستان و بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی عێراق، بە کوردیوی ڕاگەیاند: بەهۆی سیاسەتی بەرپرسانی هەرێمی کوردستانەوە نەوت بۆتە جێگەی نائومێدییەکی تر بۆ هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان بەگشتی و مووچەخۆران بەتایبەت و لەبری ئەوەی خۆشگوزەرانی بهێنێت زەحمەت و مەینەتی بۆ مووچەخۆران و هاوڵاتیانی هەرێم هێناوە.
ئەوەشی خستەڕوو: ئەوەی جێگەی داخ و سەرنجە، بەهۆی نەوت و ئابوری سەربەخۆوە پڕۆژەکان وەستان و موچەی فەرمانبەرانیش کێشەی بۆ دروست بوەو بەرپرسانی هەرێم داهاتی نەوتیان خستە خزمەت خۆیان نەک خەڵکی کوردستان،حکومڕانان لەهەرێم لەڕووی ئابوری و سیاسی و کۆمەڵایەتیەوە شکستیان هێناوە بۆیە هاوڵاتیان پێشوازی لەو بڕیارە دەکەن ئەگەر بڕیارەکە سیاسیش بێت، چونکە خۆشیان بە بڕیاری سیاسی پۆست وەردەگرنەوە و پەرلەمان دادەخەن و داهات شەفاف ناکەن و ڕۆژنامەنوس سزا دەدەن.... ئەوەی بۆخۆیان حەڵاڵە بۆ خەڵک حەرامە.
Your Comment