نێچیرڤان بارزانی: بڕیارەکەی دادگای فیدراڵ لەبارەی قەدەغە کردنی هەناردەی نەوت و گازی هەرێم، پێشێل کردنی دەستووری عێراقە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیێنێت بڕیارەکەی دادگای فیدراڵ لەبارەی نایاسایی بوونی هەناردەی نەوت و گازی هەرێم، پێشێل کردنی دەستووری عێراقە.

بەپیێ هەواڵی کوردپرێس، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا لە میانەی بەشداریکردن لە کۆنفرانسی ئاشتیی میونشن لە ئەڵمانیاوە پەیامێکی بۆ بەغدا نارد و ڕایگەیاند: ئەگەر بڕیارەکەی دادگای فیدڕاڵی بۆ سزادانی هاووڵاتیانی هەرێم بێت ئەوا دەرفەتی ڕێککەوتن نییە.

نێچیرڤان بارزانی، ڕاشیگەیاند، "بڕیارەکەی دادگای فیدڕاڵی زۆر زاڵمانەیە بەرامبەر هەرێمی کوردستان دەرکراوە و نادەستورییە، ئەوەی کوردستان لە بواری نەوتدا کردوویەتی دەستورییە".

سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەشکرد، "ئەگەر بڕیارەکەی دادگای فیدڕاڵی بۆ گەیشتنە بە ئەنجامێکی باش ئەوە دەرفەت هەیە کە بتوانین بگەینە رێککەوتنێک لەوبارەیەوە کە لە قازانجی هەمووان بێت، بەڵام ئەگەر بڕیارەکە بۆ سزادانی هاووڵاتیانی هەرێم بێت ئەوا نەوەڵا دەرفەت نییە".

بارزانی باسی لەوەش کرد، "سەرجەم لایەنەکانی بەشدار لە کۆنفرانسی ئاشتیی میونشن بۆچوونیان وایە کە ئەو پرسە بە گفتوگۆ چارەسەر بکرێت".

News Code 5175

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha