بەپێی هەواڵی کوردپرێس، جووتیار عادل وتەبێژى حکوومەتى هەرێم لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ میدیای پارتی ڕایگەیاند: "کۆمپانیا نەوتییەکان دڵنیا دەکەینەوە کە پابەندین بەڕێککەوتنەکانمان بەرامبەریان و گومان لەهیچ ڕەفتار و بڕیارێکى خۆمان ناکەین لەکەرتى نەوتدا، ئەو بڕیارانەى داومانە دەستوورى و یاسایین و ئێستاش لەگەڵ بەغدا بەردەوامین لە گفتوگۆ".
ناوبراو وتیشى: "ئێمە ئامادە بووین بەهاى 250 هەزار بەرمیل نەوت و نیوەى داهاتە فیدراڵییەکان ڕادەستى بەغدا بکەین، دواتر چاودێرى دارایی هاتە هەرێم و وردبینى کرد لەوبارەیەوە، بەڵام بڕیارەکەى ئێستا هەموو ئەو هەوڵانە دەخاتە ژێر پرسیارەوە و کۆسپ لەبەردەم هەردوو حکوومەت دروست دەکات".
بەوتەی جووتیار عادل: "پابەندین بەڕێککەوتنەکانمان لەگەڵ بەغدا، هەموو ڕێکارە دەستوریی و یاساییەکان دەگرینەبەر بۆ بەرگریکردن لە مافە دەستورییەکان و پاراستنى ڕێککەوتنەکان و گرێبەستەکان لەگەڵ کۆمپانیا نەوتییەکان".
Your Comment