هەرێمی کوردستان  لە فرۆشتنی بەرمیلێک نەوت 25 دۆلاری بۆ دەمێنێتەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی لیژنەی وزە لە پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، هەرچەندە هەرێمی کوردستان مانگی یەکی ساڵی 2022 نزیکەی 14 ملیۆن بەرمیلی فرۆشتووە، بەڵام لە فرۆشتنی بەرمیلێک نەوت 25 دۆلاری بۆ گەڕاوەتەوە لەکاتێکدا تێکڕای نرخی نەوتی جیهانی لەو مانگەدا 85 دۆلار بووە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، عەلی حەمە ساڵح سەرۆکی لیژنەی وزە لە پەرلەمانی کوردستان لە پەیامێکی ڤیدیۆییدا باسی لەوەش کرد، مانگی یەکی ئەمساڵ هەرێمی کوردستان نزیکەی 14 ملیۆن بەرمیل نەوتی بە کۆمپانیاکانی حەوت وڵاتی جیهان فرۆشتووە، بەجۆرێک رۆژانە 450 هەزار و 660 بەرمیل نەوتی فرۆشتووە.

ئاماژەی بەوەش کرد، تێکڕای نرخی نەوتی برێنت لەو مانگەدا 85 دۆلار بووە، بەڵام هەرێمی کوردستان لە فرۆشتنی بەرمیلێک نەوت 25 دۆلاری بۆ گەڕاوەتەوە، لەو رێژەیەش داهات هەرچەندێک بێت، هەر 350 ملیۆن دۆلاری دراوە بە وەزارەتی دارایی بۆ مووچە.

لەبارەی دۆسیەی نەوتیش عەلی حەمە ساڵح دەڵێت، بەهۆی گەڕانەوەی بڕێکی کەمی داهاتی نەوت بۆ خەزێنەی حکوومەتی هەرێم، ڕەخنەی جدییان لەسەر دۆسیەی نەوت هەیە و داوا دەکەن پێداچوونەوەی بۆ بکرێت.

News Code 5055

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha