بەپێی هەواڵی کوردپرێس، له کۆبوونه‌وه‌که‌دا دواى خستنه‌ڕووى پوختهيهک ده‌رباره‌ى دوايين پێشهاته‌کانى دۆخى سياسى و ڕه‌وشى عێراق به‌گشتى، سه‌رۆک و سه‌رۆک وه‌زيرانى هه‌رێمى کوردستان، سوپاسى پشتگيريى نه‌ته‌وه يهکگرتووهکانيان له عێراق کرد، به‌تايبه‌تى ڕۆڵى (يۆنامى) له هه‌ڵبژاردنه‌کانى عێراقدا و هيواى به‌رده‌واميى يارمهتيدان و پشتگيريى نه‌ته‌وه يهکگرتووهکانيان بۆ چاره‌سه‌رکردنى کێشه‌کان له عێراق خواست.
دوايين پێشهاته‌کانى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تيرۆر و هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسييه‌کانى داعش، ته‌ورێکى ديکه‌ى کۆبوونه‌که بوو. تيايدا هه‌ردوولا جه‌ختيان له‌وه کرده‌وه که داعش هێشتا مهترسييهکى جددى و ڕاستهقينهيه و له عێراق و سووريا هه‌ڕه‌شه له ئارامى و سه‌قامگيرى ده‌کات.
هه‌ر له‌مباره‌يه‌وه باس له گرنگيى هه‌ماهه‌نگيى هه‌ولێر و به‌غدا بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى تيرۆر کرا و جه‌خت له‌وه کرايه‌وه که هه‌مووان کار بکه‌ن بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ى ئارامى و سه‌قامگيرى بۆ عێراق، چونکه به نائارامى و ناسه‌قامگيرى، پرۆسه‌ى سياسى بنکۆڵ ده‌کرێت، بۆ ئه‌مه‌ش نه‌ته‌وه يه‌کگرتووه‌کان ده‌توانێت يارمه‌تيده‌ر بێت.
خواستى هه‌رێمى کوردستان بۆ ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردن له کاتى خۆي‌دا، دوا بڕيارى دادگه‌ى باڵاى فيدراليى عێراق ده‌رباره‌ى ياساى نه‌وت و گاز له هه‌رێمى کوردستان و ئه‌گه‌رى سه‌ردانى به‌ڕێز سکرتێرى گشتى نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بۆ عێراق دواى پێکهێنانى حکوومه‌تى تازه‌ى فيدرالى له عێراق، چه‌ند ته‌وه‌رێکى ديکه‌ى کۆبوونه‌که بوون.
Your Comment