بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دادگاکە لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەى بەوەکردووە، بڕیارەکەى لەسەر دۆسیەى نەوت و غازى هەرێم لەسەر بنەماى ماددەکانى 110 و 111 و 110 115 و121 و130 دەستوور بووە، هەروەها پێشتر بڕیارێک لەلایەن یەکێک لە دادگاکانى ئەمەریکا دراوە لەسەر بنەماى سکاڵایەکى وەزارەتى نەوت دژى هەرێم.
دەشڵێت، بڕیارەکە لەلایەن حوکومەتى هەرێمەوە تانەى لێدراوە و دواتر دادگاى پێداچوونەوەى ئەمەریکا لە ساڵى 2015 پێداچوونەوەى بە بڕیارەکەدا کردووە و لەبەرژەوەندى سکاڵاکار کە وەزارەتى نەوت بووە تانەکەى رەتکردووەتەوە.
دادگاى فیدراڵى جەختیکردووەتەوە بەرژەوەندى باڵاى عێراق و گەل وایخواستووە ئەو دۆسیەیە یەکلایی بکەنەوە کە مێژووەکەى دەگەڕێتەوە بۆ ساڵى 2012.
Your Comment